خواردنخانه‌کان له مشته‌ریه‌کان داده‌خرێن له ۹‌ی مانگی سێیه‌وه له‌و پارێزگانه که با-رودۆخی په‌تایان جددیه
Tiedote
Tiedote 8.3.2021 Ravintolat sulkeutuvat asiakkailta 9. maaliskuuta maakunnissa, joissa epidemiatilanne on vakavin, sorani
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی کار و ئابۆری ۸/۳/۲۰۲۱
خواردنخانه‌کان و ده‌زگاکانی دیکه‌ی خۆراک ده‌بێت له مشته‌ریه‌کان دابخرێن له ۹‌ی مانگی سێیه‌وه. یاسا و فه‌رماننامه‌ی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌که شه‌وی نێوان دووشه‌ممه و سێشه‌ممه کاتژمێر ۰۰:۰۰ ده‌که‌وێته کار. خواردنخانه‌کان ده‌بێت له مشته‌ریه‌کان داخرابێن تا ۲۸/۳/۲۰۲۱ له‌و ناوچانه که گرینگه بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا لێی که‌م بکرێته‌وه. ئه‌و ناوچانه بریتین له هه‌رێمه‌کانی بڵاوبوونه‌وه و زیادبوونه‌وه‌ی په‌تا و هه‌روه‌ها پارێزگای ناوه‌ڕاستی فینله‌ن-دا (کێسکی-سوۆمی) چونکه پله‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا له‌و پارێزگایه‌ش له زیادبوونه‌وه‌دایه. به‌ڵام ڕێگا به مشته‌ریه‌کان دراو ئه‌که داوای خواردن بکه‌ن و بیبین یان بۆیان ببرێت.
په‌رله‌مان یاسایێکی قه‌بوڵ کردووه و سه‌رۆککۆماریش په‌سه‌ندی کردووه له ۸/۳/۲۰۲۱ که ده‌بێت خواردنخانه‌کان و ده‌زگاکانی دیکه‌ی خۆراک به کاتی دابخرێن. له هه‌مان ڕۆژدا حوکوومه‌ت فه‌ر-ماننامه‌یێکی ده‌رکردووه که ئاماژه به‌و پارێزگانه ده‌کات که ده‌بێت خواردنخانه‌کان لێیان دابخرێن. بڕیاره‌که له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی شاره‌زایه‌کانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندورستی و خۆشگوزه-رانیه.
خواردنخاکه‌نا ده‌بێت له مشته‌ریه‌کان دابخرێن له‌م پارێزگایانه
Uusimaa ئوسیما
Varsinais-Suomi ڤارسینایس-سوۆمی
Satakunta ساتاکونتا
Kanta-Häme کانتا-هەمێ
Pirkanmaa پیرکانما
Päijät-Häme پەییەت-هەمێ
Kymenlaakso کویمێنلاکسۆ
Etelä-Karjala ئێتێلە-کاریاڵا
Etelä-Savo ئێتێلە-ساڤۆ
Keski-Suomi کێسکی-سوۆمی
Etelä-Pohjanmaa ئێتێلە-پۆهیانما
Pohjanmaa پۆهیانما
Pohjois-Pohjanmaa پۆهیۆیس-پۆهیانما
Lappi لاپپی
Ahvenanmaa ئاهڤێنانما
بڕیاری داخستنه‌وه ئه‌م پارێزگانه له‌خۆی ناگرێت: پۆهیۆیس-کاریاڵا، کێسکی-سوۆمی، کاینوو و پۆهیۆیس-ساڤۆ
فه‌رماننامه‌که ده‌گۆڕدرێت ئه‌گه‌ر له ناوچه‌یه‌ک ئیتر پێویستی به داخستنه‌وه نه‌بێت به‌هۆی که‌متربوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه و زیادبوونه‌وه‌ی له بارودۆخی په‌تادا. بڕیاره‌که له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی شاره‌زایه‌کانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندورستی و خۆشگوزه‌رانیه.
پۆڵینکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کان له قۆناخه‌کانی بنچینه‌یی، بڵاوبوونه‌وه و زیادبوونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی ستراتیجیی دووقۆڵیی وه‌زاره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندورستی بۆ ڕووبه‌روو-بوونه‌وه‌ی کۆرۆنایه. .
بڕیاری داخستنه‌وه هه‌موو ده‌زگاکانی خۆراک له‌خۆی ده‌گرێت، ته‌نیا خواردنخانه‌کانی کارگاکان نه‌بێت
بڕیاری داخستنه‌وه بۆ نمونه قاوه‌خانه‌کان، خواردنخانه‌کان، باره‌کان و یانه‌کانی شه-وانه له‌خۆی ده‌گرێت که بۆ جه‌ماوه‌ر کراوه‌ن. بڕیاره‌که هه‌روه‌ها هه‌یوانه‌کانیش ده‌گرێت
به‌ڵام بڕیاره‌که ئه‌و خواردنخانانه ناگرێت که بۆ جه‌ماوه‌ر کراوه نین. بۆیه بڕیاره‌که بۆ نمونه خواردنخانه‌کانی پیرخانه‌کان یان خواردنخانه‌کانی کارگاکان که بۆ مشته‌ریه‌کانی دیکه نین له‌خۆی ناگرێت.
خواردنخانه‌کان و قاوه‌خانه‌کان ده‌کرێت له‌ماوه‌ی داخستنه‌وه‌شدا خۆراک بفرۆشن به به مشته-ریه‌کان که بۆخۆیان ببه‌ن یان ب ئۆمشته‌ریه‌کان ببه‌ن یان بنێرن.
له‌و پارێزاگانه که ناکه‌ونه به‌ر بڕیاره‌که، خواردنخانه‌کان ده‌کرێت له‌مه‌و به‌دواشه‌وه بۆ مشته‌ریه‌کان کراوه بن، ئه‌و خواردنخانانه‌ش ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و ڕێنمایانه بن که بۆ به‌ره‌ن-گاریبوونی په‌تا دراون.
وه‌زاره‌تی کار و ئابۆری به‌په‌له به‌رنامه‌یێکی داده‌ڕێژێت بۆ قه‌ره‌بووکردنی خواردنخانه‌کان به‌هۆی بڕیاره‌که‌ی داخستنه‌وه. به‌رنامه‌که به‌شێکه له قه‌ره‌بووکردنی خه‌رجه‌کانیان. له مانگی سێ‌دا حوکوومه‌ت پێشنیازێکی نوێ پێشکه‌ش ده‌کات بۆ قه‌ره‌بووکردنی به‌هۆی بڕیاری داخستنه‌وه.
زانیاریی زیاتر
029 504 7062 ڕاوێژکاری حوکوومه‌ت لییسا هوهتاڵا، وه‌زاره‌تی کار و ئابۆری، ته‌له‌فۆن
029 504 7039 سه‌رۆکی به‌شه‌که ئانتتی نێیماڵا، وه‌زاره‌تی کار و ئابۆری، ته‌له‌فۆن
( (بابەتەکانی قەرەبووکردنەوە0295 063 732 ڕاوێژکاری پیشه‌سازی میککۆ هووسکۆنێن، وه‌زاره‌تی کار و ئابۆری، ته‌له‌فۆن
پرسیار و وڵام سه‌باره‌ت به داخستنه‌وه‌ی خواردنخانه‌کان