- Koronavirus
- Usein kysytyt kysymykset
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja yritysrahoituksesta
- Kysymyksiä ja vastauksia kustannustuesta
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja kuluttajista
- Kysymyksiä ja vastauksia energiasta ja huoltovarmuudesta
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja työvoiman liikkuvuudesta
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja työelämästä
- Kysymyksiä ja vastauksia terveydenhuollon työvelvoitteesta
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja kausityöstä
- Kysymyksiä ja vastauksia yrittäjien oikeudesta työttömyysturvaan
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja yksinyrittäjistä
- Kysymyksiä ja vastauksia huoltovarmuudesta
- Kysymyksiä ja vastauksia tuesta ja hyvityksestä ravintoloille
- Kysymyksiä ja vastauksia: korona ja matkustus Suomeen
- Toimintaohjeita yrityksille koronavirustilanteessa
- Tilannetietoa koronakriisin vaikutuksista
- Koronaviruksen vaikutukset työllisyystilanteeseen
- Tietoa koronaviruksen vaikutuksista eri kielillä
- Valtionavustus kunnille yksinyrittäjien tukemiseen
- Kansainvälisiä selvityksiä
- Matkailu koronatilanteessa
- Tilannetietoa yritysrahoituksesta koronatilanteessa
- Usein kysytyt kysymykset
- Tiedotteet
- Uutiset
- Uutiskirjeet
- Puheet
- Päätökset
- TEMatiikkaa-blogi
- Podcastit
- Tapahtumat
- Sosiaalinen media ja verkkolähetykset
- Tarjous- ja lausuntopyynnöt
- Tilaa aineistoja
پرسیار و وڵام: کۆرۆنا و هاتوچۆی کرێکاران
Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja työvoiman liikkuvuudesta soranin kielellä
۳۰/۳/۲۰۲۰
فینله‌ندا چۆن هاتوچۆی سنۆر بهسینۆر ده‌کات؟
ئارمانجی بهسینۆرکردنی هاتوچۆی سنۆر که‌مکردنی گه‌شتکردن به شێوه‌یێکی گه‌وره‌یه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ فینله‌ندا
ڕێگا ده‌درێت به به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ فینله‌ندا بۆ هاوڵاتیانی فینله‌ندا و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورۆپا و وڵاته‌کانی شێنگێن که له فینله‌ندا ده‌ژین و هه‌روه‌ها که‌سانی دیکه‌ش که ئیقامه‌یان له فینله‌ندا هه‌یه.
هاتوچۆی دیکه‌ی زه‌رووری
به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونی ڤایر‌وسی کۆرۆننا هاتوچۆی سنۆر له فینله‌ندا بهسینۆر ده‌کرێت بۆ ماوه‌ی ۱۹/۳ تا ۱۳/٤/۲۰۲۰ به شێوه‌یێک که ته‌نیا ڕێها به هاتوچۆی کار و هاتووچۆی دیکه‌ی زۆر گیرنگ بۆ فینله‌ندا بدرێت. بهسینۆرکردن هه‌م له‌سه‌ر سینۆرهکانی وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورۆپا و هه‌میش له‌سه‌ر سینۆرهکانی وڵاتانی دیکه‌ی ده‌بێت. ه.
(ڕێنمایه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سنۆر (به ئینگلیزی
ئایا بڕیار له‌سه‌ر داواکاریه‌کانی ڤیزه یان ئیقامه ده‌درێت؟
باڵیۆزخانه‌کان ئێستا پێشوازی له داواکاریه‌کانی ڤیزه و ئیقامه ناکه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێت بڕیاره‌که ده‌گۆڕدرێت. پاسپۆرته‌کانی داواکاریه‌کانی ئێستا بۆ خاوه‌نه‌کانیان ده‌گڕێننه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر داواکاریه‌کان نادرێت. ئه‌م بڕیاره ڕووسیا له‌خۆی ناگرێت و هه‌موو داواکاریه‌کانی له‌وێوه بڕیار له‌سه‌ر ده‌درێت. هه‌روه‌ها بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو داواکاریه‌کانی له فه‌رمانگه‌ی کۆچ بۆ ئیقامه ده‌درێت. هه‌موو لێدوانهوهکانی سه‌باره‌ت به ئیقامه له باڵیۆزخانه‌کان تا بڕیارێکی دیکه ڕاگیراون.
له کاری فه‌رمانگه‌ی کۆچ، نووسینگه‌ی کار و ئابۆری و ناوه‌نده ئابۆریهکاندا له پله‌ی یه‌که‌مدا بڕیار له‌سه‌ر پێداویستیه‌کانی بنچینه‌یی، ته‌ندورستی و کاری بازرگانی ده‌درێت. کاربه‌ده‌ستان پاشان زانیاریی زیاتر له‌و باره‌دا پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
هاتوچۆی کاری زه‌رووری جییه؟
هاتوچۆی سنۆر بهسینۆر ناکرëت بۆ شاره‌زاکان و لێکۆڵه‌ره‌کانی ته‌ندورستی، کارمه‌نده‌کان چاودێریی ساڵمه‌ندان، کارمه‌نده‌کانی سنۆر، کارمه‌نده‌کانی هاتوچۆی شتومه‌ک، دیپۆلۆماتهکان، کارمه‌نده‌کانی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، سه‌ربازه‌کان، کارمه‌نده‌کانی یارمه‌تیی مرۆڤی و کارمه‌نده‌کانی دیکه‌ی که کاریان زۆر گرینگه.
هه‌روه‌ها هاتوچۆی بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کانی بنچینه‌یی و بۆ بازاڕی کار زۆر گرینگ ڕه‌نگه ڕێگا پێ بدرێت دوای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی سینۆرپارێزهرهوه.
(ڕێنمایه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سنۆر (به ئینگلیزی
کێ بڕیار ده‌دات که هاتوچۆی سه‌ر سنۆر زه‌روورییه؟
هه‌ر بڕیارێک سه‌باره‌ت به زه‌رووریی هاتوچۆ له‌لایه‌ن کارمه‌نده‌کانه‌وه له‌سه‌ر سنۆر ده‌درێت دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌که. هاتوچۆی زه‌رووریی کار و هاتوچۆی دیکه‌ی زه‌رووری له سنۆرهکان ناو یه‌کێتیی ئه‌ورۆپا به‌رده‌وامه. وێڕای ئه‌وه‌ش که ڕێگا به هاتوچۆی زه‌رووری ده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆی که‌مبوونی هاتوچۆی فڕین و که‌شتی هاتنی کرێکاری بیانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆ فینله‌ندا به شێوه‌یێکی گرینگ له جاران قورستره.
ئایا کرێکاره‌کانی وه‌رزی ده‌توانن بۆ فینله‌ندا بێن؟
زۆرینه‌یان ڕێگا پێ نادرێت چونکه ئێستا کاری وه‌رزی وه‌کوو به‌شێک له هاتوچۆی زه‌رووری قه‌بووڵ نه‌کراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاره‌که بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کانی بنچینه‌یی یان بۆ بازرگانی وه‌کوو زه‌رووری قه‌بووڵ بکرێت، ئه‌و کاته کارمه‌نده‌کانی پاراستنی سنۆر بۆیان هه‌یه له هه‌ندێک حاڵه‌تدا بڕیار بده‌ن که ڕێگا به هاتنی هه‌ندێک کرێکاری ئه‌وها بدرێت بۆ هاتنی ناو فینله‌ندا.
کاربه‌ده‌ستانی فینله‌ندا پاشان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که ڕێگا به هاتنی کرێکارانی بیانی بۆ کاری وه‌رزی بدرێت یان نا.
ئایا ڕێگا به هاتنی به ئیقامه‌ی وه‌رگیراوی کار بۆ فینله‌ندا ده‌درێت؟
له‌مه‌شدا شتی گرینگ ڕێگانه‌دان به هاتوچۆی ناپێویسته. به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی نه ئیقامه‌ی فینله‌ندا وه‌ریانگرتووه بۆیان هه‌یه به یه‌که‌مین ئیقامه‌ی خۆیان بۆ فینله‌ندا بێن تا ڕۆژی دیارکراوی ۳۱/۳/۲۰۲۰ ئه‌گه‌ر ئاماده‌کاریی خۆی کردبێت بۆ گه‌شتی فینله‌ندا و ڕێککه‌وتنی کردبێت له فینله‌ندا سه‌باره‌ت به نیشته‌جێبوون به‌رله گه‌شته‌که‌ی خۆی. دوای ئه‌و کاته‌ی دیارکراو بیانیه‌کان ده‌توانن بۆ فینله‌ندا بێن ته‌نیا به شه‌رتێک که هاتوچۆیان بۆ کارێکی زۆر زه‌رووری بێت ئه‌گینا ڕێگا پێیان نادرێت.
ئایا هاتوچۆی کاری ڕۆژانه بۆ ئێستۆنیا، سوید یان نۆروێج ڕێگا پێ دراوه؟
ته‌نیا هاتنی له سوید و نۆروێجهوه ڕێگا پێ دراوه.
(ڕێنمایه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سنۆر (به ئینگلیزی
که هاتم بۆ فینله‌ندا ئایا که‌ره‌نتین ده‌کرێم؟
حکومه‌ت بڕیاری داوه که فینله‌ندیه‌کان و بیانیه‌کانی دانیشتووی فینله‌ندا کاتێک که بۆ فینله‌ندا دێن ده‌نێردرێن بۆ که‌ره‌نتینی دوو حه‌فته‌یی. خاوه‌نکار و کرێکار له نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی که‌ره‌نتین ڕێکده‌که‌ون. که‌ره‌نتین ئه‌و که‌سانه له‌خۆی ناگرێته‌وه که هه‌میشه‌یی له فینله‌ندا ناژین و هاتنیان به شێوه‌ی له سه‌روودا ئاماژه پێ کراوه زه‌روورییه.
ئایا هاتوچۆی بۆ فینله‌ندا هه‌یه؟
هاتوچۆی بۆ فینله‌ندا له‌م حهفتهیانهدا زۆر که‌م کرایه‌وه. چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت که هاتوچۆ له کاتێکی نزیکدا له ئێستاش که‌متر ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئیقامه یان ڤیزه به‌تاڵ بکرێت، ئایا پاره‌ی داواکاریه‌که بۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؟
به‌پێی یاسای ئێستادا ده‌رفه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی داواکاری ڤیزه یان ئیقامه نیه.
ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستان واز بێنن له بڕیاردانی له‌سه‌ر ڤیزه یان ئیقامه، پاره‌ی داواکاریه‌که بۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؟
به‌پێی یاسای ئێستادا ده‌رفه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی داواکاری ڤیزه یان ئیقامه نیه.
ئه‌گه‌ر بیانیی به ئیقامه‌ی یه‌که‌م له فینله‌ندا به‌هۆی کۆرۆنا کاره‌که‌ی ڕاگیرێت، چی کارتێکردنی ئه‌و ڕاگرتنه له‌سه‌ر ئیقامه‌ی هه‌یه؟
له ماوه‌ی ڕاگرتنی کاردا ئیقامه به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌ر کرێکاره‌که داوای ئیقامه‌ی دووه‌م بکات، ئه‌و کاته شه‌رت و مه‌رجه‌کانی داهات ڕاچاو ده‌کرێن له‌و کاته‌دا. زانیاری سه‌باره‌ت به کارکردنی کاتی ڕاگرتنی کار و قه‌ره‌بووی بێ‌کاری له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌زگای کێڵا و نووسینگه‌ی کار و ئابۆری هه‌ن.
(زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمانگه‌ی کۆچ سه‌باره‌ت به کۆرۆنا (به ئینگلیزی
زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به بۆ نمونه داهات کرێکار له کاتی ڕاگرتنی کاردا له‌وێ بدۆزمه‌وه؟
(پرسیاره‌کانی زۆر جار کراوی سه‌باره‌ت به کۆرۆنا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی کێڵا (به ئینگلیزی
(زانیاریی تازه سهئابرهت به کۆرۆنا له ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی کار و ئابۆری (به فینله‌ندی
(خزمه‌ته‌کانی کار و ئابۆری: ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ت ڕاگیرێت (به ئینگلیزی
بارودۆخی کۆرۆنا چی کارتێکردنی له‌سه‌ر چالاکیه‌کانی به‌رنامه‌ی ”تالێنت بووست” هه‌یه؟
له به‌رنامه‌ی ”تالێنت بووست” دا له حاڵی حازردا چالاکیه‌کان له فینله‌ندا به‌رده‌وامن. چاودێریی بارودۆخه‌که ده‌کرێت و چالاکیه‌کان به‌پێی پێویستی ده‌گۆڕدرێن.
پرۆژه‌کانی هێنانی کرێکاری نێوده‌وڵه‌تی و سهرنجڕاکێشکانی شاره‌زاکان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ئێستا ڕاده‌گیرێن بۆ دواتر. پرۆژه‌کانی ئێورێس بۆ هێنانی کرێکاری نێوده‌وڵه‌تی دوا ده‌خرێن تا کاتی ئاساییبوونه‌وه. کارمه‌نده‌کانی ئێورێس به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیکردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیانه که کاریان هه‌یه و لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن له‌سه‌ر پێویستیه‌کانیان به کرێکار. به‌رنامه‌کانی وه‌رگرتنی کرێکاری بیانی و هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌درێت که کورسه‌کانی زمانی فینله‌ندی و هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی درێژ پێ بدرێت له‌سه‌ر ئینتێرنێت.
کۆمپانیاکان هان ده‌درێن که شاره‌زاکانی نێوده‌وڵه‌تی که له فینله‌ندا ده‌ژین بگرنه کار بۆ نمونه به یارمه‌تیی دارایی ”تالێنت ئێکسپلۆرێر”. فره‌لایه‌نیی کار به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌برێت له‌م حاڵه‌ته‌شدا بۆ نموونه به که‌مپه‌ینی ”کۆمپانیای فره‌کولتووریی سه‌رکه‌وتوو”، به پێوه‌ری ”تالێنت بووست” و به که‌مپه‌ینی ڕاگه‌یاندنی ”شاره‌زاکانی جیهانی”.
چی کارتێکردنی کۆرۆنا له‌سه‌ر ئیقامه‌ی کۆچبه‌ران هه‌یه؟
باری نائاسایی هیچ کارتێکردنی له‌سه‌ر ئیقامهکانی دراون نیه. فه‌رمانگه‌ی کۆچ و نووسینگه‌ی کار و ئابۆری هه‌وڵ ده‌ده‌ن له زووترین کاتدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و داواکاریانه‌ی ئیقامه بده‌ن که بۆ کاری دابینکردنی پێداویستیه‌کانی بنچینه‌یی و بازرگانی زه‌روورین. هه‌روه‌ها بڕیار له‌سه‌ر داواکاریه‌کانی بۆ ئیقامه‌ی دووه‌مین ده‌درێن. به‌ڕێوه‌بردنی داواکاریه‌کانی دیکه‌ی ئیقامه‌ی کار تا ۱۳/٤/۲۰۲۰ دوا ده‌خرێن.
ناوه‌ندی ئابۆریی ئووسیما، که بڕیاری سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر هه‌موو ئیقامهکانی خاوه‌نکاره‌کان ده‌دات، ئێستا بڕیار له‌سه‌ر ئیقامه نادات بێجگه له داواکاریه‌کانی ئیقامه بۆ شاره‌زاکانی بواری ته‌ندورستی، کرێکاره‌کانی چاودێریی ساڵمه‌ندان و هاتوچۆی شتومه‌ک، یان ئیقامه بۆ خاوه‌نکاره‌کانی ئه‌وها که کاره‌کانیان زۆر گرینگه (بۆ نموونه بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کانی بنچینه‌یی). هه‌روه‌ها بڕیار له‌سه‌ر ئیقامهکانی دووه‌مین ده‌درێت.
قه‌بووڵکردنی داواکاریی ئیقامه بۆ خاوه‌نکار هه‌میشه له‌سه‌ر ڕاچاوکردنی بارودۆخه‌که یه و به شه‌رتێکه که به بۆچوونی ناوه‌ندی ئابۆری کۆمپانیاکه ده‌رفه‌تی سه‌رکه‌وتن و دابینکردنی داهاتی هه‌یه.
کارتێکردنی ڤایر‌وسی کۆرۆنا له‌سه‌ر کاری کۆمپانیا له بڕیاره‌که‌دا ڕاچاو ده‌کرێت. له هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمپانیاکه‌دا ده‌کرێت زیاتر بایه‌خ بدرێت به بارودۆخی کۆمپانیاکه به‌رله کاتی قه‌یرانی کۆرۆنا له‌سه‌ر کاری کۆمپانیاکه. له بڕیاره‌که‌دا هه‌روه‌ها ئایینده‌ی کۆمپانیاکه‌ش ڕاچاو ده‌کرێت.