پرسیار و وڵام لەسەر کۆرۆنا کارکردن 

Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja työelämästä soranin kielellä

11/12/2020

ئایا دەکرێت نەڕۆیت بۆ سەر کار، بۆ بە دوور ڕاگرتنی خۆت و کەسانی نزیکت لە تووشبوون بە پەتا؟ مانای پابەندی بەکارکردن چی دەگەیەنێت و ئایا باری نائاسایی بەهۆی کۆرۆنا کاریگەر دەبێت لەسەری؟ 

نابێ بە بڕیاری خۆت کارکردن بەجێبهێڵیت، بەڵکو پابەندیی کارکردن لەسەر بنەمای گرێبەستی کارکردن دا لەکاتی پەتاکەش هەر کارایە. لەزۆربەی شوێنکارەکاندا لەسەر شێوازە کارکردنی دوورەمەودا ڕێکەوتوون ئەگەر کارەکایان بەوشێوەیە جێبەجێ .بکرێ

کرێکار دەتوانێت کارەکەی بەجێبهێڵێت ئەگەر پێویستی بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی ئەو نەبێت لە کارەکەدا ، بۆ نموونە، بەهۆی داخستنی دایەنگەی یان خوێندگەی مناڵی بچوکی. یاسا مافی وەرگرتنی مووچەی ماوەی ئامادەنەبوونی لەسەر کاردا ناداتێ بەڵام ئەشێ لە گرێبەستی مەرجەکانی کاردا فەرمانێکی دیاریکراو هەبێت سەبارەت بەمە، کە شایەن بە چاوپێخشاندن دەکات.  

ئایا خاوەنکار دەتوانێت زۆرت لێبکات بۆ چوونە سەرکار؟ کاری لەپڕ واتای چی دەگەیەنێت، لەبەرامبەردا قەرەبووکردنەوە بەدەست دەهێندرێت؟

پاپەندیی کارکردن لەسەر بنەمای گرێبەستی کارکردن لەکاتی پەتاکەش هەر کارایە. 

ئەشێ ڤایرۆسی پەتاکە ببێتە هۆکاری دۆخێک کە ڕوداوێکي چاوەڕوان نەکراو ی لێ بەدەرکەوێت و ببێتە مایەی دابڕانێک لە چالاکیی ڕێکوپێک دا یان هەڕەشەیێکی توند کە ببێتە مایەی ڕاگرتنێکی لە جۆرەدا. خاوەن کار دەتوانێت لە دۆخێکی وادا ئەرکی کاری لەپڕ بخاتە ئەستۆ. بێجگە لەمەش، ئەشێ ئەرکی کاری لەپڕ بخرێتە ئەستۆ  لەو دۆخانەی تیایدا ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو ببێتە هەڕەشەی مەترسیدار لەسەر گیان و تەندروستی و سەروەت و سامان و لەسەر ژینگە. 

لەگەڵ کاتە ئاساییەکانی کاردا، بێجگە لەوەندەی کە پێویستە و بۆ ماوەیێک ئەوپەڕی دوو هەفتە بێت بۆ هەر جارێکیان، نابێ کاری ڕێکوپێکی فریاکەوتن بکرێ.  دەبێت مووچەی قەرەبووکردنەوەی زیادەکار بدرێ، ئەگەر کاری لەپڕ ئەوپەڕی کاتە ڕێکوپێکەکانی کارکردنی تێپەڕ کرد. 

ئایا یاسا و ڕێساکان بە هەمان شێوە ئەڕوانێتە کرێکارەکانی بوارە جیاجیاکان؟ 

لە دەسپێکەوە، بەڵێ. لەگەڵ ئەمەشدا، هەندێ بوار هەن کە تایبەتمەندی دیاەیکراویان هەیە بەهۆی سروشتی چالاکیەکانیانەوە، پێویست بە ڕێکخستەی جیاواز دەکات. بۆ نموونە، کاری شەوانە ڕێپێدراوە لە نەخۆشخانەکان سەرباری قەدەغرکردنی کاری ڕێکوپێکی شەوانە لە چەندین ناوچەدا. 

ئایا خاوەنکار دەتوانێت کاتی پشوودانم دوابخات؟ ئەی ئەگەر پابەندم بکات بە بەسەربردنی پشووی ساڵآنەم پێشوەختتر لە نەخشەکێشراوە؟ 

 لە کردەوەدا، زۆر جار خاوەنکار و کرێکار رێکدەکەوون لەسەر کاتی بەسەربردنی پشوودان لە نێوان خۆیاندا. 

دیارکردنی کات و ڕێکەوتی پشوودانی ساڵانە لەژێر دەسەڵاتی خاوەنکارە. خاوەنکار دەتوانێت کاتەکانی پشووی ساڵانە دیار بکات گوێرەی ئەو کاتە دیاریکراوانەی یاسای پشووی ساڵانە دا، واتە پشووی هاوینە لە وەرزی پشووی هاوینە لە ماوەی نێوان ٢/ ٥ – ٣٠/ ٩ و پشووی زستانە لە وەرزی پشووی زستانە لە ماوەی نێوان ١/ ١٠ – ٣٠/ ٤ دا. لە فەرمانەکانی گرێبەستی مەرجەکانی کاردا یا لە فەرمانەکانی گرێبەستی مەرجەکانی فەرمانبەریدا لە هەندێ بواردا ڕیزپەڕ (ئاوارتە) هەیە لە ماوەی یا وەرزی پشووی هاوینەدا. دەبێت پشووی هاوینە یا زستانە بە شێوەی یەک ماوەی بەردەوام بدرێت، ئەگەر پێویستیێک نەبێت بۆ دابەشکردنی بەشێکی پشووی هاوینە کە زیاتر لە ١٢ ڕۆژی کارە بۆ بەشێک یا زیاتر بۆ بەردەوامبوونی کارکردن.   

ئەگەر خاوەنکار کاتەکانی پشووی ساڵانەی دیار کرد، دەبێت خاوەنکار ئەوپەڕی بە مانگێک پێش دەستپێکردنی پشووی ساڵانە کرێکارەکە ئاگادار بکاتەوە. تەنیا لە هەل ومەرجی ئەستەم بوونی پەیڕەونەکردنی ماوەی یەک مانگی پێڕاگەیاندن دا دەکرێت دەستبەرداری ئەمە بن. ئەو کاتە، دەبێت بە زووترین کات ڕێکەوتی پشووی ساڵانە ڕابگەیێنرێت، بەومەرجەی پێڕاگەیاندنەکە لە دوو هەفتەی پێش ڕێکەوتی دەستپێکردنی پشووەکە تێنەپەڕێت.  

ئەگەر خاوەنکارەکە ڕێکەوتی پشووی ساڵانەی ڕاگەیاندبێت، واتە کاتەکانی پشووی ساڵانەی پشتڕاست کردبێت یان ڕێکەوتن کرا بێت لەنێوانی خاوەنکار و کرێکارەکەدا لەسەر پشووی ساڵانە، ئەوکات خاوەنکار ناتوانێت ئەو کاتە پشتڕاست کراوانەی پشووەکان بە یەکلایەنانە بگوڕێت. ئەگەر خاوەنکارەکە ئەو کاتە پشتڕاست کراوانەی پشووەکان بە یەکلایەنانە بگوڕێت و ئەمەش ببێتە مایەی زەرەر و زیانێک بۆ کرێکارەکە، خاوەنکارەکە ئەرکدار دەبێ بە قەرەبوکردنەوەی زیانەکان گوێرەی یاسای گرێبەستی کار دا. سەرباری ئەمەش، دەبێت کرێکار فەرمانەکانی خاوەنکار سەبارەت بە کاتە نوێیەکانی پشووی ساڵانەی پەیڕەو بکا، هەرچەندە خاوەنکارەکە بەپێچەوانەی ڕێساکان دا کاتەکانی ڕاگەیێنراوی پشووی ساڵانەی بگۆڕێت.

خاوەنکار ناتوانێ پشووی ساڵانەی دەستپێکراو ببڕێت. سەبارەت بەوانەی لە پەیوەندی فەرمانبەرێتین لە گرێبەستی مەرجەکانی فەرمانبەرێتی دا فەرمانی دیاریکراو هەیە لەبارەی ڕاگرتنی یا بڕینی پشووی ساڵانە. 

هەمیشە دەکرێت کاتەکانی پشووی ساڵانە بگۆڕدرێت بە ڕێکەوتنی نێوان خاوەنکار و کرێکاردا.

بیمەی گۆڕینی کرێکار چی دەگەیەنێت و چۆن پەیڕەو دەکرێت لە دۆخی کۆرۆنادا؟ 

مەبەست لە بیمەی گۆڕینی کرێکارجێبەجێکردنی خێرای گواستنەوەی کرێکاری دەرچوو لە کار بە هۆکاری بەرهەمهێنان و ئابۆری بۆ سەرکارێکی نوێ و کۆمەککردنی کرێکارەکە لاکاتی دەرچوونی لەکارەکەدا. کرێکاری دەرچوو لەکار و مۆڵەتپێدراویش سەر بە چوارچیوەی بیمەی گۆڕینن، ئەگەر مەرجەکانیان لێ بەدیبکرێت. 

کرێکاری دەرچوو لەکار و سەر بە چوارچیوەی بیمەی گۆڕین مافی ماوەی پشوویێکی بە مووچەی هەیە لە کاتی بەجێهێشتنی کارو پێڕاگەیاندنی گەڕانی بەدوای کار و لە کاتی بەشداریکردنی لە نەخشەکێشانی  دامەزراندن لەکار یان لەو ڕێکارانەی لەسەری ڕێکەوتوون. ماوەی پشووەکە گوێرەی کاتی بەجێهێشتنی کارەکەی دیار دەکرێت، ٥ – ٢٠ ڕۆژ. نابێ پشووەکە زیانبەخش بێ بۆ کۆمپانیاکە و دەبێت خاوەنکارەکە بەزووترین کات ئاگادار بکرێتەوە. بیمەی گۆڕین دەرفەتی وەرگرتنی پارەی هەقدەسی ڕۆژانەی زیادکراو  یان کۆمەکی بازاری کار لەخۆی دەگرێ لە ماوەی خزمەتگوزاریی پەرەپێدانی دامەزراندنیان لەکاردا. ئەتوانین پارەی هەقدەسی ڕۆژانەی زیادکراو  یان کۆمەکی بازاری کار ئەوپەڕی بۆ ماوەی ٢٠٠ ڕۆژ بدەین. 

ئەگەر خاوەنکار بەلانی کەمەوە ٣٠ کەسی بەڕێکوپێکی بەکارهێنابێ لەکاردا، دەبێت ئەو کەسانەی لەسەر کار دەرچوون و بە لانی کەمەوە بۆ ماوەی تێکڕای پێنج ساڵ بەکارهێنرابن دەرفەتی بەشداربوونیان بدرێتێ لە خولی ڕاهێنان وفێرکاریی پەیوەند بەدامەزراندن لە کار لەسەر ئەستۆی خاوەن کارەکە. خاوەنکار و کرێکار ئەتوانن ڕێبکەون لەسەر ئەوەی خاوەنکار ئەم ئەرکە بەجێبهێنێ لەڕێگای گرتنە ئەستۆی بەشێک یا گشت تێچووەکانی خولێکی فێرکاری یا ڕاهێنان کە کرێکارەکە خۆی دیاری دەکات. 

هەروەها بیمەی گۆڕین فەراهەمکردنی چارەسەری تەندروستیی پیشەییش دەخاتە سەر ئەستۆی خاوەنکار بۆ ئەو کرێکارانەی لەکار دەرهێنراوون بەهۆکاری بەرهەمهێنان و هۆکاری ئابوری بۆ ماوەی شەش مانگ دوای کۆتایی پێهێنانی ئەرکی بەدامەزراندن لە کار بە گوێرەی گرێبەستی چارەسەری تەندروستیی پیشەیی لەلایەن خاوەنکارەوە. ئەمە ئەوکرێکارانەش دەگرێتەوە کە خاوەنکار بەلانی کەمەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەکاریاندەهێنێ بەر لە کۆتایی پێهێنانی پەیوەندی کارەکەو ئەو کەسانەی لەلایەن خاوەنکارەکەوە  بە شێوەیێکی ڕێکوپێک بەکارهێنراوون و بەلانی کەمەوە سی کرێکارن. 

پرسینەوە و خزمەتی کارداران 

خزمەتی کاردارانی خزمەتگوزاریی کار و رێکارەکانی گوزەران 

ڕاوێژکاریی کاردارانی  تاکەکەس و  کۆمپانیاکان بەتەلەفۆن و چات 

ئایا کۆمپانیا دەتوانێت کرێکارەکا دابەش بکات بەسەر دوو شەفتکاری لەکاتی نائاساییدا، شەفتی بەیانیان و ئێواران؟ 

ئەتوانرێ کاژێرەکانی کارکردنێکی ڕێکوپێک لەشێوەی شەفتکاری ڕێکبخرێ. ئەتوانرێ هەموو جۆرە ئیشێک بکرێتە کارکردن لەشێوەی شەفتکاری، ئەگەر گرێبەستی مەرجەکانی کارەکە یان گرێبەستی کارەکە سنووربەندیێک دروست نەکات. دەبێت کار وئەرکەکانی ئەو کرێکارانەی لەشێوەی شەفتکاری  کاردەکەن هەمان چەشنەبێت بەڵام مەرج نییە کە بە تەواوی لە یەک چووبن. دەبێت خاوەنکار بایەخ بدات بە جێبەجێبوونی کاتەکانی پشوودان و ڕۆژگار و هەفتانەی کرێکارەکان. 

دەبێت لە کارکردنی نەزمی شەفتکاریدا، شەفتەکان بەشێوەی ڕێکوپێک بگۆڕدرێن گوێرەی ئەو کاتانەی پێشوەخت ڕێکەوتوون لەسەری. وادەبینرێ کە شەفتی کارەکان بەشێوەی ڕێکوپێک گۆڕدراو، ئەگەر شەفتەکە بەردەوام بێت بۆ ماوەیێکی کەمتر لە کاژێرێک لەگەڵ شەفتی داهاتوو یان ئەگەر بەلانی زیادەوە یەک کاژێر لەنێوان شەفتەکاندا بمێنێت. 

دەبێت لە کارکردنی شەفتکاری ڕەچاوی ئەو خشتەی شەفتکاریە بکات، کە لە شێوەی نووسراودا دەدرێتە کرێکاران و لەکاتێکی گونجاودا بەڵام لەکاتێکدا کە هەفتەیێکی پێش کاتی دیاریکراو لە خشتەکە تێپەڕ نەکات. نابێت بەدوای ئەمەدا خشتەی شەفتکاریەکە بگۆڕدرێ، تەنیا بەڕەزامەندی کرێکار یاخوت ئەگەر هۆکارێکی بڕواپێکراو لە ئارادا بێت. 

ئایا کۆمپانیاکە دەتوانێت پێدانی مووچەکان دوابخات؟ 

بەپێی یاسای گرێبەستی کار، دەبێت مووچەکان لە دواڕۆژی ماوەی مووچەدان بدرێت، ئەگەر ڕێکەوتنێکی پێچەوانەی ئەمە نەکرابێت. ئەکرا ڕێکەوتنی ماوەی یا کاتی مووچەدان بکرایە لە گرێبەستی کارەکە و هەروەها لە گرێبەستی مەرجەکانی کاری چەندەها بواری کارکردندا فەرمانەکانی مووچەدانیش هەن. ئەشێ ئەم فەرمانانە پابەندیێک بن.

خاوەنکار ناتوانێ یەکلایەنانە ئەو فەرمانانە تێپەڕکات کە لە گرێبەستی مەرجەکانی کاردا یان لەگرێبەستی کاردا هەن و ئەرکن لەئەستۆی خاوەنکار. لە دۆخی دواخستنی مووچەداندا، کرێکار مافی بەستهێنانی زیادەی (فایزی) دواخراوەکانی هەیە. ئەگەر مووچەدان دواخرا دوابەدوای کۆتایی پێهاتنی پەیوەندی کارەکەدا، کرێکار مافی وەرگرتنی موچەی ڕۆژەکانی چاوەڕوانیی هەیە بۆ ماوەیێک کە ئەوپەڕی شەش ڕۆژە. 

کێ درماڵەی ماوەی نەخۆشی یان ماوەی کەرەنتینا دەدات؟ ئایا کۆمپانیا دەتوانێت قەرەبووکردنەوە بە دەست بهێنێت لەسەر ئەمە؟ 

ئەگەر کرێکار توانای کارکردنی نەبێت بەهۆکاری نەخۆشییەوە، مافی وەرگرتنی دەرماڵەی نەخۆشی دابیرنکراوە بە پێی یاسای گرێبەستی کار و گرێبەستی مەرجەکانی کاردا. لە ڕووی کردەوەدا، ڕێکەوتن کراوە لەسەر دەرماڵەی نەخۆشی لە گرێبەستی مەرجەکانی کاری بوارەکانی کاردا، کە درێژەپێدانێکی ئەرکی خاوەنکارە لە پێدانی دەرماڵەی نەخۆشی بە بەراووردکرنی لەگەڵ یاسای گرێبەستی کاردا. 

دەزگای بیمەی کۆمەڵایەتیی فینلەندی کێڵا KELA دەرماڵەی نەخۆشی دەدات لەماوەی نەمانی توانای کاردا. دەڕماڵەی ڕۆژەکانی نەخۆشی دوای ماوەی کەمکردنەوەی بەشی خۆت دەدرێ. 

بەگشتی ماوەی کەمکردنەوەی بەشی خۆت ڕۆژی نەخۆشبوون و ٩ ڕۆژی کارکردنی دوابەدوایەتی. بەگشتی، خاوەنکار داوای دەرماڵەی ماوەی نەخۆشی دەکات، ئەگەر مووچەی ماوەی ئامادەنەبوونی کرێکار لەسەر کار بدات. لەم حاڵەتەدا کێڵا دەرماڵەی ماوەی نەخۆشی دەداتە خاوەنکارەکە. 

ئەگەر کرێکارەکە خرایە ژێر  کەرەنتینەوە بەهۆی نەخۆشی گوازراو، مافی وەرگرتنی ١٠٠ ٪ ی دەرماڵەی ڕۆژانەی نەخۆشی گوازراوی هەیە لەماوەی کەرەنتینەکەدا. ئەگەر خاوەنکار مووچەی ئەم ماوەیە بدات، ئەوکات خاوەنکار مافی وەرگرتنی دەرماڵەی ڕۆژانەی نەخۆشی هەیە. 

هەروەها یاسای نەخۆشی گوازراو فەرمانی تیایە سەبارەت بە دۆخی خستنی مناڵی کرێکار لەژێر  کەرەنتینەوە. لەم حاڵەتەشدا دەرماڵەی ڕۆژانەی نەخۆشی گوازراوی دەدرێت. 

ئەگەر مەسەلەکە کەرەنتینەی دوای گەشتی کار بێت، دەکرێت خاوەنکار  بە هۆکاری ئامادەنەبوون لەسەرکار بزانرێت، لەم دۆخەدا کرێکار مافی مووچەی هەیە. هەروەها کرێکار مافی دەرماڵەی ماوەی گەشتی هەیە، ئەوکاتەی کرێکار ناچاری خرانە ژێر کەرەنتینە دەبێت لە دەرەوەی ووڵات. ئەشێ ئەو کەرەنتینەیەی بەهۆی گەشتی بەسەربردنی کاتی ئازاد ڕوودەدات جیاواز بێت بەڵام هەتا ئێستا، پەیڕەوێکی یاسایی یان ڕێنمایێکی گشتی نیە لەبارەی ئەم حاڵەتەدا. ئەشێ گرنگیێک ئەوە بێت، بۆ نموونە، ئایا گەشتکرندەکە بەپێچەوانەی ڕێنمایی دەسەڵاتداران بووە یانا؟ 

ئایا کرێکار مافی مووچەی هەیە، ئەگەر تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بێت؟ 

ئەگەر کرێکار نەخۆش بکەوێت بەهۆی کۆرۆناوە (توانای کارکردنی نەبێت بەهۆکاری نەخۆشی یەوە)، مافی وەرگرتنی دەرماڵەی نەخۆشی دابیرنکراوە بە پێی یاسای گرێبەستی کار و گرێبەستی مەرجەکانی کاردا. لە ڕووی کردەوەدا، ڕێکەوتن کراوە لەسەر دەرماڵەی نەخۆشی لە گرێبەستی مەرجەکانی کاری بوارەکانی کاردا.

ئایا باوک/ دایکی مناڵێکی تووشبوو بە کۆرۆنا مافی پشووی چارەسەری کردنی هەیە؟ 

ئەگەر مناڵی ژێر تەمەنی ١٠ ساڵانەی کرێکار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، کرێکار مافی هەیە پشووی کاتیی چارەسەریکردن ورگریێت. ماوەی پشووی کاتیی چارەسەری کردن بەگوێرەی یاسای گرێبەستی کار / گرێبەستی پەیڕەوکراوی مەرجەکانی کار دیار دەکرێ. مووچەی ماوەی پشووی کاتیی چارەسەری کردن بەگوێرەی گرێبەستی پەیڕەوکراوی مەرجەکانی کار دیاری دەکرێت.

لە هەندێک حاڵەتدا، دەشێت کرێکار ئامادە نەبێ لە سەرکار بە هۆکاری زۆرەملێی خێزانیدا (نەخۆشبوونی منداڵی سەرووی تەمەنی ١٠ ساڵآنە، نەخۆشبوونی سەرپەرشتیاری مناڵ، داخرانی دایەنگای مناڵ)، بنەماکانی ئەم ئامادەنەبوونە توندن بەشێوەیێکی ڕێژەیی بەڵام ڕوون و ئاشکرایە کە نابێت منداڵ بەبێ سەرپەرشتیاری و چارەسەری بمێنێتەوە. ئەم ئامادەنەبوونە لەسەر کار بەبێ مووچەیە (ئەگەر لە گرێبەستی مەرجەکانی کاردا ڕێکەوتنێکی پێچەوانەی ئەمە نەکرابێت). مەبەست لە ئامادەنەبوونێکی درێژخایەن نیە. 

چی جۆرە بەڵگەنامەیێک داوادەکرێت بۆ ئامادەنەبوون بەهۆکاری نەخۆشیەوە لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا؟ 

ڕێسایێک هەیە لە یاسای گرێبەستی کاردا و فەرمان هەن لە گرێبەستی مەرجەکانی کاردا لەبارەی ئەرکی خستنەڕووی بەڵگەنامەی ئامادەنەبوون بەهۆکاری نەخۆشیەوە. ڕێکخراوەکانی بازاری کار پێشنیارییان خستۆتە ڕوو سەبارەت بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە تەنیا ڕاگەیاندنی کرێکار خۆی بەسە وەکوو بنەمایێکی دانی دەرماڵی ماوەی نەخۆشی، بۆ ئەوەی باری کەسانی سەرپەرشیتاریی تەندروستی قورس نەکرێت و پەتاکەش بڵاو نەبێتەوە. 

کاریگەریی دۆخەکانی پەتاکە/ نەخۆشییە گوازراوەکان بەسەر دانی مووچه؟ 

 ئەگەر کارگەر خرایە دۆخی هەرەنتینا بەگوێرەی دۆخی پەتاککە، مافی ١٠٠٪ ی دەرماڵەی ڕۆژانەی پەتای هەتە لەماوەی کەرەنتینەکەدا. ئەگەر خاوەنکارەکە مووچەی ئەم ماوەیە بدات، ئەوکات خاوەنکار مافی دەرماڵەی ڕۆژانەی هەیە. 

لەکوێ زانیاریم دەسدەکەوێت وەکو بێکارێک لەبارەی خزمەتگوزارییەکانی نوسینگەکانی کار؟ 

لە ماڵپەری خزمەتگوزارییەکانی نوسینگەکانی کاەوە زانیاریت خزمەتگوزارییەکانی نوسینگەی کارت دەسدەکەوێت. نوسینگەکانی کار ڕێنماییەکانی دام ودەزگاکانی تەندروستی و خۆشگوزەرانی THL و فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتی هەرێم پەیڕەو دەکەن لە خزمەتی کاردارەکاندا. خزمەتگوزاریی کاردار بەشێوەیێکی سەرەکی گوازراوەتەوە بۆ تۆڕەکانی ئینتەرنێت و خزمەتی تەلەفۆنی. 

باشترین وخێراترین جێبەجێکردنی کاروبارەکان لەڕێکاری ئەلەکترۆنی و خزمەتی کاروباری Oma-Asiointi دەبێت. ئەشتوانی کاروبارەکانت بە تەلەفۆن جێبەجێ بکەی. لەگەڵ ئەوەشدا و بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر پەیوەندییەکان، تکات دەکرێ کە تەنیا لە هەل و مەرجی خێرادا پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی تەلەفۆنی بکەی. 

ئەگەر توانا و دەرفەتی پەیوەندیکردنت نەبێت لەڕێکاری ئەلەکترۆنییەوە یان بەتەلەفۆنی، لە نوسینگەی کارەوە فۆرم و نموونەی چاپکراویشت دەسدەکەوێت. زانیاری پەیوەندیکردنی بەو نوسینگە ناوچەییانەی فۆرمیان لێیەلە مالپەڕی نوسینگەی کارەوە دەسدەکەوێت> لای ئێمە کاروبارەکەت بکە Asioi meillä. لەگەڵ ئەمەشدا، ئامادەبوونی جەستەیی کەسەکان لە نووسینگەکە سنووردار دەکەی بوهۆی بارودۆخی ئێستای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەوشێوەیەی کە هەرجارەی ئەوپەڕی تەنیا ١٠ کەس دەکرێت لە هۆڵی ناو نوسینگەدا بن. 

لە کاتی کاروبارێکت لەگەل نوسینگەی کار و بەگوێرەی ڕێنناییەکانی دەسەڵاتدارانی سەرپەرشتیاریی تەندروستی، مافی بیمەی بێکاریت پارێزراورە وەکو پێشووتر. 

زیاتر بخوێنەوە لەبارەی خزمەتگوزاریی نوسینگەی کار 

 پرسینەوە و خزمەتی کارداران

خزمەتی کاردارانی خزمەتگوزاریی کار و رێکارەکانی گوزەران  

ڕاوێژکاریی کاردارانی  تاکەکەس و  کۆمپانیاکان بەتەلەفۆن و چات 

نوسینگەی کار چی جۆرە خزمەتێک دەداتە کۆمپانیاکان لە بارودۆخی گۆڕانکارییەکان؟

زانیاریی لەبارەی پشوو پێدان لەکار و ڕێکارەکانی هاوکاریی لە ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کار و رێکارەکانی گوزەران دەسدەکەوێ. ئەگەر تۆ خاوەنکارێکی سەر بە چوارچێوەی یاسای هاوکاریی، دەبێت نوسینگەی کاری خۆتان ئاگادار بکەنەوە لە ڕاوێژکاریی هاوکاریی yt-neuvottelu. دەبێت کارگەر بە شەخسی ئاگادار بکرێتەوە لە حاڵەتی پشووپێدانی. لە هەلێکی پشووپێدانی گەورەدا، نوسینگەی کار هەڵدەستێ بە ڕاوێژگاری  کۆمپانیاکان لەبارەی پشوپێدانی کارگەران لە کاتی پێویستدا. 

ئەو کارگەرانەی دووچاری دەسکشانەوە دەبن لەکار وەردەگیرێن لە خزمەتگوزاریی دۆخی گۆڕانکاریی لە کاتی دەرکردنیان لەکارەو و کۆمەکیان دەدرێتێ بۆ گەڕان بەدوای کار و خولی ڕاهێنان و فێرکاریان دەدرێتێ بۆ سەرلەنوێ دامەزراندنیان.  

زانیاری زیاتر لەبارەی خزمەتگوزاریی نوسینگەی کار 

 پرسینەوە و خزمەتی کارداران 

خزمەتی کاردارانی خزمەتگوزاریی کار و رێکارەکانی گوزەران 

ڕاوێژکاریی کاردارانی  تاکەکەس و  کۆمپانیاکان بەتەلەفۆن و چات 

کەی دەبێت خاوەنکار پشووپێدان ڕابگەیەنێ بە کارگەر؟ 

ماوەی ڕاگەیاندنی پشووپێدانی پێش پشووپێدان کورتکراوەتەوە بي کاتی لە ١٤ ڕۆژەوە بۆ پێنج ڕۆژ. بە واتایێکی تر، دەبێت خاوەنکار لەماوەیێکدا کە لە پێنج ڕۆژ تێنەپەڕێت پێش دەستپێکردنی پشووپێدانەکە، پشووپێدانەکە بەکارگەر ڕابگەیەنێت. 

گۆڕانکارییەکە لەبرەوی کاراییدایە لە ماوەی ١/ ٤- ٣١/ ١٢/ ٢٠٢٠. بەمەش یارمەتی کۆمپانیاکان دەدرێ بۆ دەرچوون لە قەیرانی پڕتاو و خۆپاراستن لە مایەپووچیی (ئیفلاسی) نا پێویست. 

گۆڕانکارییەکە کاریگەر نابێت بەسەر ماوەکانی پشووپێدانی پەیڕەوکراو  لەکەرتی گشتیدا. 

تێبینی! لەچەندەها گرێبەستی مەرجەکانی کاردا فەرمان هەن لەبارەی ماوەی ڕاگەیاندنی پشووپێدانی. 

ئەگەر گرێبەستی مەرجەکانی کاردا خاوەنکار پابەند دەکات بەو فەرمانەنەی تیایەتی، ئەوکات ئەو فەرمانانە پەیڕەو دەکرێ لە جیاتی یاسا. 

بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە، چەندەها ڕێکاری نائاسایی جێبەجێ کراوە لەزۆربەی بوارەکاند، دەکرێت پرسینەوە بکرێ لەبارەی ناوەڕۆکەکانیان لە لایەنەکانی پەیوەندیداری ڕێکخراوەکانی بازاری کاردا. 

چۆن یاسای هاوکاریی پەیڕەو دەکرێ لە دۆخی کۆرۆنادا؟ 

کار بە مادەی ٨ی یاسای هاوکاری دەکرێ لە هەل ومەرجێکی بیرکرنەوەی خاوەنکار لەو ڕێکارانەی ڕەنگبێ ببنە مایەی پشووپێدانی یا دەرکردنی یەکێک یا چەندەها کارگەر لەسەرکار یان ببێتە مایەی کارکردن بەشێکی کاتی کارەکە یان زیاتر بەهۆکاری ئابوریی و بەرهەمهێنانەوە. دەبێت خاوەنکار لە کاتی بیرکرنەوەی لەو ڕێکارانەدا، پێشنیارێکی ڕاوێژکاریی نوسراو  بخاتە ڕوو بۆ ڕاوێژکاریی هاوکاری و ڕاپەڕاندنی ڕێکاری دامەزراندن و بەکارهێنان لە ماوەیێکدا پێنج ڕۆژی پێش لە ڕاوێژکاری تێپەرڕ نەکات. 

ئەگەر خاوەنکار پێشنیاری ڕێکارێکی کرد کە ڕەنگبێ ببێتە مایەی پشووپێدانی یا دەرکردنی کارگەران لەسەرکار یان ببێتە مایەی کارکردن بەشێکی کاتی کارەکە، دەبێت هەروەها پێشنیارێکی ڕاوێژکاریی و زانیارییەکانی بە نوسراوی بخاتە ڕووی نوسینگەی کار و ڕێکاری گوزەرانیش پێش دەستپێکردنی ڕاوێژکاریی هاوکاریی، ئەگەر ئەو زانیارییانە پێشوەختتر و لە بابەتێکی تردا نەنێردرابێت. 

 کاتەکانی ڕاوێژکاریی

ماوەی ڕاوێژکارییەکانی هاوکاری لەبارەی پشووپێدانی کورتکراوەتەوە لە شەش هەفتەوە یان لە ١٤ ڕۆژەوە بۆ پێنج ڕۆژ. ماوەی ڕاوێژکارییەکانی هاوکاری کورتکراوەتەوە، لەبەر ئەوەی مەرجە ئابورییەکانی کۆمپانیاکان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو بارودۆخە ئەستەمەی بە هۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆتە ئارا، ئەشێ لاواز بێتەوە لە ماوەی ڕاوێژکاریی درێژخایەندا. گۆڕانکارییەکە لە ماوەی ١/ ٤ – ٣١/ ١٢/ ٢٠٢٠ دا کارایە. 

لە کاتی ڕاوێژکاریدا لەبارەی پشووپێدانی یا دەرکردنی کارگەران، پەیڕەوکردنی ماوەی ڕاوێژکاریی ١٤ ڕۆژە یان شەش هەفتەیی بەردەوام دەبێت. 

تێپەڕاندنی (یزپەڕی) پێڕەوی هاوکاریی لە دۆخە دیاریکراوەکاندا

ئەگەری پابەندنەبوون بە یاسای هاوکاری لە بارودۆخە تایبەتەکاندا  هاتۆتە ئارا. خاوەنکار دەتوانێت بڕیار بدات بەبێ چوونە ڕاوێژکاریی هاوکاری، ئەگەر هۆکاری بەرجەستەی تایبەت هەبن و ببن بە مایەی زیانبەخشی بۆ چالاکی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکە یان بۆ ئابوریی کۆمپانیاکە و نە ئەکرا پێشهاتانە بزانرێ و ڕێگر بن لە پێش ڕاوێژکاریی. 

دەبێت هەموو مەرجەکانی ڕیزپەڕیکردن لە ئارادابن، واتە دەبێت هۆکارەکانی ڕیزپەڕی لە ئارادابن:

١) زیانبەخشی بۆ چالاکی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکە ٢) بەرجەستەوی توند ٣) چاوەڕواننەکرا. لە وێژەی یاساییەکاندا دەردەکەوێت، کە پێویستیی خاوەنکار بە لەسەرکار دەرکردنی یان پشووپێدانی  خێرای کارگەران بەهۆکاری وێرانبوونی هەل و مەرجی ئابووریی یان بارودۆخی بازرگانیی کۆمپانیاکە بنەمایێک نیە بۆ ڕیزپەڕی یا پابەندنەبوون بە ئەرکی ڕاوێژکاریی هاوکاریی لە بارودۆخی نا ئاوارتەدا. 

هەروەها دەبێت خاوەنکار دەستبەجێ ڕاوێژکاریی هاوکاریی ڕاپەڕێنێ دوابەدوای نەمانی ئەو هۆکارانەی ئاماژەیان پێکراوە بۆ ڕیزپەڕی لە یاساکەدا. لەم جۆرە دۆخانەدا، دەبێت لە ڕاوێژکاریی هاوکارییدا هۆکارەکانی پەیڕەوکردنی ڕیزپەڕی ڕاوێژکاریی هاوکارییش ڕوون بکرێنەوە. 

تێبینی! لە هەندێ گرێبەستی مەرجەکانی کاردا فەرمان هەن بۆ نموونە لەسەر کاتەکانی ڕاوێژکاری کردن. ئەگەر فەرمانێکی لەم جۆرە هەبێت لە گرێبەستی مەرجەکانی کاردا و خاوەنکار پابەند دەکات، دەبێت ئەم فەرمانە لەجیاتی یاسا پەیڕەو بکرێت. بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە، چەندەها ڕێکاری نائاسایی جێبەجێ کراوە لەزۆربەی بوارەکاند، دەکرێت پرسینەوە بکرێ لەبارەی ناوەڕۆکەکانیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕێکخراوەکانی بازاری کاردا. 

هیچ گۆڕانکاریێک لە پێگەی کرێکارێک کە لە ماوی ئەزموونیدا؟ 

 

یاسای گرێبەستی کار و گرێبەستی کاری دەریایی گۆڕاوە بەشێوەیێک، کە خاوەنکار دەتوانێت گرێبەستی کاری کرێکارەکە لە ماوی ئەزموونیدا تاقیکردنەوە هەڵبوەشێنێتەوە لەسەر بنەمای ئەو هۆکارە ئابوری و بەرهەمهێنانەی لە یاسای گرێبەستی کاردا ئاماژەیان پێکراوە. مەبەست لە هۆکاری ئابوری و بەرهەمهێنان ئەوەیە، کە ئەو کارەی خاوەنکار فەراهەمی کراوە کەم بۆتەوە بەشێوەیێکی بنەڕەتی و بەردەوام بەهۆکاری ئابوری و بەرهەمهێنان یان بە هۆکاری ڕێکخستنی سەرلەنوێی چالاکییەکانی خاوەنکارەوە. لەگەڵ ئەمەشدا و پێش هەڵوەشاندنەوەی ماوەی ئەزموونیەکە، دەبێت خاوەنکار لەوە بکۆڵێتەوە کە، ئایا دەکرێت گرێبەستی کارەکە هەڵنەوەشێنێتەوە بە دامەزراندنی یان ڕاهێنانی کرێکارەکە بۆ کاری تر. 

لەسەر بنەمای هەڵوەشاندنەوەی ماوەی ئەزموونیەکە، پەیوەندی کارە دەستبەجێ و دوای ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەکەدا کە کۆتایی پێدێت و ماوەی دەرکردن لەکار کە لەیاسادا یان لە گرێبەستەکەدا دیارکراوە پەیڕەوناکرێت. 

گۆڕانکارییەکە لەماوەی ١/ ٤ – ٣١/ ١٢/ ٢٠٢٠ کارایە. لەگەڵ ئەوەشدا، گۆڕانکارییەکە لە کەرتی گشتیدا پەیڕەو ناکرێت. سەبارەت بەو کرێکارانە، دەکرێت کۆتایی بە گرێبەستی کارەکەی بهێنرێت لەسەر بنەمای ماوەی ئەزموونی بەهۆکاری ئابوری و بەرهەمهێنان بە ڕەچاوکردنی ماوەی ئاگادارکردنەوە. 

ئایا گۆڕانکاری ڕوویداوە لەبارەی ئەرکی خاوەنکار بە گەڕاندنەوە؟ 

بەڵێ. ماوەی گەڕاندنەوە (دووبارە وەرگرتنەوە) بەپێی یاسای گرێبەستی کار و گرێبەستی کاری دەریاییدا درێژەی پێدراوە بە شێوەی کاتی لە چوار یان شەش مانگەوە بۆ نۆ مانغگ. 

گۆڕانکارییەکە لەماوەی ١/ ٤ – ٣١/ ١٢/ ٢٠٢٠ کارایە. 

درێژەپێدانی ماوەی گەڕاندنەوەدا پریڕەو دەکرێ لەو گرێبەستانەی لە ماوەی برەوی کارایی یاساکەدا کۆتاییان پێدەهێنرێت. بایەخێک نادرێت بە ڕێکەوتی کۆتایی پەیوەندی کارەکە. 

ئەرکی درێژتری ماوە گەڕاندنەوەی پەیڕەو دەکرێ لەسەر هەموو ئەو کارگەرانەی لەکار دەرکراوون بە هۆکاری ئابوەی و بەرهەمهێنان لە ماوەی برەوی کارایی یاساکەدا، بە ڕەچاونەکردنی ماوەی گرێبەستی کارگەرەکە.

لەگەڵ ئەوەشدا، گۆڕانکارییەکە لە کەرتی گشتیدا پەیڕەو ناکرێت. لەماوەی ١/ ٤ – ٣١/ ١٢/ ٢٠٢٠ دا کەرتی گشتی بەردەوام دەبێت لە پەیڕەوکردنی ماوەی گەڕاندنەوەی چوار یان شوش مانگە بەگوێرەی ماوەی پەیوەندی کارەکە. 

ئایا دەکرێت پشوو بە کرێکاری کاتی بدرێت؟ 

لە ڕێکەوتی ١/ ٤/ ٢٠٢٠ بەدواوە، خاوەنکار ڕێپێدراوە پشوو بە کارگەری کاتی بدات بەپێی هەمان مەرجەکانی کارگەرێکی هەمان کار بە گرێبەستێکی کراوە. گۆڕانکارییەکە هەتا ڕێکەوتی ٣١/ ١٢/ ٢٠٢٠ کارایە. 

یاسای گرێبەستی کار بنەماکانی پشووپێدانی کارگەر دیار دەکات. دەکرێت پشووبدرێ بە کارگەرێکی گرێبەستی کراوە، ئەگەر خاوەنکارەکە هۆکاری ئابوری و بەرهەمهێنانی هەبێ بۆ کۆتایی پێهێنانی گرێبەستی کارەکە یان کارەکە یان توانای خاوەنکار لە فەراهەمکردنی کارێک بەشێوەیێکی کاتی و خاوەنکارەکە ناتوانێ کارێک یان خوێندنێک ڕێکبخات بۆ کرێکارەکە کە گونجاوبن لەگەڵ پێداویستییەکانی خاوەنکار. 

گۆڕانکارییەکە لە کەرتی گشتیدا پەیڕەو ناکرێت. بەو هۆیەوە، خاوەنکارەکانی کەرتی گشتی تەنیا لە حاڵەتێکدا ئەتوانن بەردەوام بن لە پشووپێدانی کرێکاری کاتی، ئەگەر کارگەری کاتی لە جیاتی کارگەرێکی جێگیر بێت و خاوەنکاریش مافی پشووپێدانی کارگەری جێگیری هەبێت. 

ئایا ماوەی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی کار و ماوەی ئەرکی ڕاوێژکاریی گرێبەستی مەرجەکانی کار پەیڕەو دەکرێت یان رێسای کاتیی لەوجۆرە لە یاسادا؟ 

بەپێی یاسای گرێبەستی کار و یاسای هاوکاری، ڕێکخراوە نیشتیمانییەکانی خاوەنکار و کارگەران ئەتوانن ریزپەڕی بکەن لە یاساو ڕێساکانی ماوەی ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی کار دیارکراو لە یاسای گرێبەستی کاردا و لە ماوەی ئەرکی گەڕاندنەوەدا و هەروەهاش ماوەی ڕاوێژکاریی یاسای ڕاوێژکاریش. بەم شێوەیەش، فەرمانەکانی گرێبەستی مەرجەکانی کاری کەرتەکان پێشەنگی هەیە لەسەر فەرمانی یاسا و ڕێساکان.

لە پەیوەندیێکی کاردا کە گرێبەستی مەرجەکانی کاری تیا پەیڕەو دەکرێت لەسەر بنەمای ئەرکە ئاساییەکان، فەرمانەکانی گرێبەستی مەرجەکانی کار کە لە سەرەوە باسی لێ کراوە پەیڕەو دەکرێت. بەم شێوەیەیە، بەدەر لەوەی کە، ئایا ماوەی ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی کار و ماوەی ئەرکی ڕاوێژکاریی لە گرێبەستی مەرجەکانی کاردا کە لەسەری ڕێکەوتوون پێنج ڕۆژە یان کەمتر و زۆرترە. لە بواری پابەندبوونی گشتیدا دەکرێت ماوەی ڕاگەیاندنی پشووپێدان کە لەسەری ڕێکەوتوون لە گرێبەستی مەرجەکانی کاردا پەیڕەوبکرێت بەڵام نابێت ماوەیێکی ڕاوێژکاری پەیڕەوبکرێت کە پێچەوانەی یاسای هاوکاری بێت. 

دەبێت خاوەنکاری رێکخراو لەکاتی پشووپێدانی کرێکاردا لەوە بکۆڵێتەوە، ئایا ئەو گرێبەستی مەرجەکانی کارەی پەیڕەو دەکرێت لە پەیوەندی کارەکەدا فەرمانی تیایە لەبارەی ماوەی ڕاگەیاندنی پشووپێدان و کەمترین ماوەی ئەرکی ڕاوێژکاری و ناوەڕۆکی فەرمانەکان چیین لە ماوەی ١/ ٤ بۆ ٣١/ ١٢/ ٢٠٢٠. 

دەبێت ئەو خاوەنکارەی پابەندیێکی گشتییی هەیە بە گرێبەستی مەرجەکانی کارەوە، لەوە بکۆڵیتەوە، ئایا ئەو گرێبەستی مەرجەکانی کارەی پەیڕەو دەکرێت لە پەیوەندی کارەکەدا فەرمانی تیایە لەبارەی ماوەی ڕاگەیاندنی پشووپێدان. 

ئەو فەرمانە یاساییانەی پەیوەندیدارن بە ماوە کورتکراوەکانی ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی کار و موەکانی ڕاوێژکاری پەیڕەو دەکرێن لەکاتێکدا، ئەگەر لە پەیوەندی کارەکەدا گرێبەستی مەرجەکانی کار  پەیڕەو ناکرێت کە خاوەنکار پابەند بکات بە پابەندبوون و گرێبەستی مەرجەکانی کارەکەش فەرمانی پەیوەندیداری بە ماوەی ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی کار و ماوەی ئەرکی ڕاوێژکاری تێدا نییە. 

هەتا چی ئەندازەیێک ئەو گۆڕانکارییە کاتییانەی لە یاسای گرێبەستی کار و یاسای هاوکاری کراوون گواستراونەتەوە بۆ گرێبەستی مەرجەکانی کار؟ 

ئەو گۆڕانکارییانەی لە یاسای گرێبەستی کار و یاسای هاوکاری کراون لەسەر بنەمای پێشنیاری حوکمەت کراون بۆ ناوەندی ڕێکخراوەکانی بازری کار لە ڕێکەوتی ١٨/ ٣/ ٢٠٢٠ بە مەبەستی سووککردنەوەی بارودۆخی کۆمپانیاکان لە کاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا و بۆ ڕێگرتن لە ئەگەرەکانی مایەپووچی بەگوێرەی تواناکاندا. ناوەندی ڕێکخراوەکانی بازارڕی کار پێشنیازی گۆڕینی کاتیی گرێبەستەکانی کاری کردووە بۆ سەندیکا و یەکێتی یە ئەندامەکانی بە هاوشێوەی پێشنیاری دراو لەلایەن ناوەندی ڕێکخراوەکان. بەشێکی زۆری، نزیکەی ٩٠٪ ی گرێبەستەکانی مەرجەکانی کار کاتین، گۆڕانکاریە نوێیەکانی بەگوێرەی ڕێسا نوێیەکان کراون.

یەکێتی ناوەندی رێکارەکانی گوزەران EK هەڵساوە بە کۆکردنەوەی زانیاری لە ماڵپەری خۆیدا، سەبارەت بە رێکەوتنی یەکێتییە ئەندامەکانی EK  لەسەر ڕاوێژکاریی هاوکاریی و ماوەی ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی کار و گۆڕانکاری ماوەی ئەرکی گەڕاندنەوە لە گرێبەستی مەرجەکانی کاردا. هەروەها لە مالپەڕی EK دا بەستەری یەکێتییە ئەندامەکانی EK هەن، کە زانیاری وردتریش هەیە لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە گرێبەستیەکانی مەرجەکانی کاردا کراون.