- Koronavirus
- Usein kysytyt kysymykset
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja yritysrahoituksesta
- Kysymyksiä ja vastauksia kustannustuesta
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja kuluttajista
- Kysymyksiä ja vastauksia energiasta ja huoltovarmuudesta
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja työvoiman liikkuvuudesta
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja työelämästä
- Kysymyksiä ja vastauksia terveydenhuollon työvelvoitteesta
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja kausityöstä
- Kysymyksiä ja vastauksia yrittäjien oikeudesta työttömyysturvaan
- Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja yksinyrittäjistä
- Kysymyksiä ja vastauksia huoltovarmuudesta
- Kysymyksiä ja vastauksia tuesta ja hyvityksestä ravintoloille
- Kysymyksiä ja vastauksia: korona ja matkustus Suomeen
- Toimintaohjeita yrityksille koronavirustilanteessa
- Tilannetietoa koronakriisin vaikutuksista
- Koronaviruksen vaikutukset työllisyystilanteeseen
- Tietoa koronaviruksen vaikutuksista eri kielillä
- Valtionavustus kunnille yksinyrittäjien tukemiseen
- Kansainvälisiä selvityksiä
- Matkailu koronatilanteessa
- Tilannetietoa yritysrahoituksesta koronatilanteessa
- Usein kysytyt kysymykset
- Tiedotteet
- Uutiset
- Uutiskirjeet
- Puheet
- Päätökset
- TEMatiikkaa-blogi
- Podcastit
- Tapahtumat
- Sosiaalinen media ja verkkolähetykset
- Tarjous- ja lausuntopyynnöt
- Tilaa aineistoja
پرسیار و وڵام سه‌باره‌ت به کۆرۆنا و یارمه‌تیی دارایی بۆ کۆمپانیاکان
Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja yritysrahoituksesta soranin kielellä.
۳۰/۳/۲۰۲
ڤایر‌وسی کۆرۆنا چی کارتێکردنی له‌سه‌ر کۆمپانیاکان له فینله‌ندا هه‌یه؟
ڤایر‌وسی کۆرۆنا کارتێکردنی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر کۆمپانیاکان هه‌یه، له قۆناخی یه‌که‌مدا له کۆمپا-نیاکانی خزمه‌تگوزاری بۆ نموونه له بواری گه‌شتوگوزاری و خواردنخانهکاندا، به‌ڵام دوای ئه‌وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌موو بوارێک. کارتێکردنی یه‌کسه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر خاوه‌نکاره‌کانی یه‌ککه‌سی و کۆمپا-نیاکانی بچکۆڵه و مامناوه‌ندی. کارتێکردن بۆ ماوه‌یێکه له‌سه‌ر کۆمپانیاکانی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بووه به‌هۆی په‌یدابوونی کێشه هاورده و هه‌نارده‌کردندا. تا ئه‌گه‌ر بارودۆخی قه‌ی-رانیی ئێستا زوو نه‌شمێنێت، کێشه ئابۆریهکان ڕه‌نگه تا ماوه‌یێکی درێژ هه‌ر بمێنن.
باشه خاوه‌نکار چی بکات ئه‌گه‌ر ڤایر‌وسی کۆرۆنا بۆی ببێت به کێشه؟
ئه‌گه‌ر خاوه‌ن کۆمپانیا کێشه‌ی دارایی بۆ دورست ببێت، یه‌که‌م لایه‌نی که گرینگه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بکات بانک و سه‌رمایه‌داره‌کانی ئه‌و کۆمپانیانه‌ن. بانکه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌وان ئاماده‌ن دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان دوا بخه‌نه‌وه و ڕێگا به‌وه ده‌ده‌ن که به‌هۆی په‌تای کۆرۆنا ئه‌م بارودۆخه‌ی نائاسایی ڕاچاو بکه‌ن. ده‌وڵه‌تیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یارمه‌تیی بانکه‌کان ده‌کات بۆ یارمه‌تیکردنی کۆمپانیاکان. ده‌زگای فینڤێرا قه‌رزه‌کانی که بانکه‌کان به کۆمپانیاکان ده‌ده‌ن گارانتی ده‌کات.
خاوه‌نکاره‌کان ده‌توانن هه‌روه‌ها داوای یارمه‌تی له ده‌وڵه‌ت بکه‌ن. یارمه‌تی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی ئابۆری (ئێلو-کێسکوس) و ”بیزنێز فینلاند”ئه‌وه ده‌درێت.
ئایا کۆمپانیاکان ده‌توانن وه‌کوو جاران قه‌رز له بانک وه‌رگرن؟
تا ئێستا توانایهتیی بانکه‌کان بۆ قه‌رزدان به کۆمپانیاکان باشه. بارودۆخه‌که وه‌کوو قه‌یرانی دارایی نیه که ئه‌و کاته کێشه‌که به‌هۆی سیستێمی دارایی بوو و بانکه‌کان نه‌یانده‌توانی یارمه‌تیی کۆمپانیاکان بکه‌ن. به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگای چاودێری دارای که‌رتی بانک له فینله‌ندا له بار‌و-دۆخێکی سه‌قامگیردایه له کاتی ڤایر‌وسی کۆرۆنا.
ئایا ده‌وڵه‌ت چی یارمه‌تی به کۆمپانیاکان ده‌به‌خشێت به‌هۆی کێشه‌کانی ڤایر‌وسی کۆرۆنا؟
حکومه‌ت پاکێتێکی گه‌وره‌ی یارمه‌تی نزیک به ۱٥ میلیار ئێورۆ ته‌رخانی کردووه بۆ یارمه‌تیکردنی کۆم-پانیاکان بۆ به‌ره‌نگاربوونی کێشه‌کانی ڤایر‌وسی کۆرۆنا. له‌ژێر سێبه‌ری وه‌زاره‌تی کار و ئابۆریدا یارمه‌تیه‌که له‌لایه‌ن دهزگایکانی فینڤێرا، بیزنێس فینلاند، ناوه‌نده ئابۆریهکان و وه‌به‌رهێنانی پیشهزایهوه ده‌درێن
(Finnvera, Business Finland, ELY-keskukset, Teollisuussijoitus)
حکومه‌ت پێکه‌وه ۱۰ میلیار ئێورۆ ته‌رخان ده‌کات بۆ کۆمپانیاکانی خۆماڵی به تایبه‌تی به شێوه‌ی گارانتیکردنی قه‌رزه‌کان به ڕێگای ده‌زگای فینڤێراوه. کۆمپانیاکان ده‌بێت له‌مه‌و به‌دواشه‌وه له پله‌ی یه‌که‌مدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بانکه‌کانی خۆیان بکه‌ن. بۆ یارمه‌تیکردنی یه‌کسه‌ر ده‌وڵه‌ت میلیارێکی ته‌رخان کردووه. یارمه‌تیدانی له‌لایه‌ن بیزنێز فینلانده‌وه به ۷۰۰ میلیۆن زیاتر ده‌کرێت بۆ یارمه‌تیکردنی کۆمپانیاکان به شێوه‌یێکی خێرایی. بۆ یارمه‌تیدانی به ڕێگای پرۆژه‌کانی ناوه‌نده ئابۆریهکانهوه ۳۰۰ میلیۆن ئێورۆ زیاتر ده‌کرێت.
بۆچی ده‌وڵه‌ت پاره به کۆمپانیاکان ده‌دات؟
به پاره‌دانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه یارمه‌تیی ئه‌وه ده‌کرێت که کۆمپانیاکان بتوانن درێژه له کاروباری خۆیان بده‌ن له کاتی قه‌یران و دوای ئه‌وه‌شدا. له حاڵی حازردا کۆمپانیاکان به‌هۆی ئابۆری ده‌رفه‌تیان نیه به خۆیان قه‌رزه‌کانی که بۆیان پێویسته وه‌رگرن بۆیه ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت به گارانتیکردنی قه‌رزه-کانیان ئاستی داراییان به‌رزتر بکات. به‌وه هه‌وڵ ده‌درێت که بێ‌کاری له فینله‌ندا زۆرتر نه‌بێت و خزمه‌ت-گوزاریه‌کان به‌رده‌وام بن.
فینڤێرا له کێشه داراییه‌کانی به‌هۆی ڤایر‌وسی کۆرۆنادا چۆن یارمه‌تیی کۆمپانیاکان ده‌کات؟
گرینگ‌ترین شێوازی کارکردنی فینڤێرا گارانتیکردنه واته بانکه‌کان قه‌رز به کۆمپانیاکان ده‌ده‌ن و فینڤێرا قه‌رزه‌کان گارانتی ده‌کات. فینڤێرا هه‌روه‌ها قه‌رزیش ده‌دات.
حکومه‌ت به‌رنامه‌یێکی ئاماده کردووه بۆ که فینڤێرا به قه‌واره‌ی ۱۲ میلیار ئێورۆ قه‌رزه‌کانی کۆم-پانیا خۆمالیه‌کان گارانتی بکات. ئێستا ده‌زگای فینڤێرا بۆی هه‌یه که تا ٤،۲ میلیار ئێورۆ قه‌رز گا-رانتی بکات و له‌وه تا ئێستا ۲ میلیار ئێورۆ گارانتی کراوه، واته ئێستا ۱۰ میلیار ئێورۆ زیاتر بۆ کۆم-پانیاکان گارانتی ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی قه‌ره‌بووکردنی قه‌رزه‌کان له ٥۰ له‌سه‌د به‌رزتر ده‌کرێت بۆ ۸۰ له سه‌د به‌هۆی بائوردۆخی ناسه‌قامگیری ئێستا
فینڤێرا ده‌رفه‌ته‌کانی گارانتیکردنی سه‌ره‌تایی و گارانتیی بۆ کۆمپانیا بچکۆڵه‌کان له‌مه‌و به دواوه بۆ گارانتیکردنی به‌هۆی کێشه‌کانی ڤایر‌وسی کۆرۆناش ته‌رخان ده‌کات. قه‌رزه‌کانی بانک ئه‌گه‌ر له میلیۆن ئێورۆ که‌متر بێت به خێرایی بڕیاری گارانتیکردنیان ده‌درێت. ئه‌م ڕێکاره کارتێکردنی له‌سه‌ر زۆر بڕیاری قه‌رزدان هه‌یه و به‌وه یارمه‌تیی بڕێکی زۆری کۆمپانیاکان ده‌کرێت. بۆ گارانتیکردنی بڕیا-رهکانی زیاتر له یه‌ک میلیۆن پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی فراوانی فینڤێرا هه‌یه و کاتی ده‌وێت.
داوا له کۆمپانیاکان ده‌کرێت که له پله‌ی یه‌که‌مدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بانکه‌کانی خۆیان بکه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست بëت ده‌زگای فینڤێرا ده‌توانێت قه‌رزه‌کانیان گارانتی بکات.
(زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فینڤێرا (به ئینگلیزی
بیزنێس فینلاند له کێشه ئابۆریهکانی به‌هۆی کۆرۆنا چۆن یارمه‌تیی کۆمپانیاکان ده‌کات؟
ماف به ده‌زگای بیزنێس فینلاند ده‌درێت که به ۷۰۰ میلیۆن زیاتر یارمه‌تیی خێرایی به کۆمپانیاکانی پێویتیان به یارمه‌تی بێت بدات.
بیزنێس فینلاند دوو به‌رنامه‌ی نوێی دارایی به‌هۆی ڤایر‌وسی کۆرۆنا کردۆته‌وه. مه‌به‌ستیان یارمه-تیکردنی کۆمپانیاکانی خاوه‌ن ٦ تا ۲٥۰ کارمه‌نده و کۆمپانیاکانی میدکاپ که زیاتر له ۲٥۰ که‌س کار لێ ده‌کات به‌ڵام قه‌واره‌ی بازرگانیان ساڵانه له ۳۰۰ میلیۆن که‌متره.
خزمه‌ته‌کانی دارایی ب ئۆئهم بوارانه‌ن: گه‌شتوگوزاری، خزمه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به گه‌شتوگوزاری، بواره‌کانی هونه‌ری و هه‌موو بواره‌کانی دیکه که به‌هۆی بارودۆخی ڤایر‌وسی کۆرۆنا کارێکردنی گه‌وره له‌سه‌ریان دورست بووه. به یارمه‌تیی دارایی کۆمپانیاکان ده‌توانن هه‌ندێک کار و چالاکیی گهشهدانهوه بۆ خۆیان بکه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوون و ڕزگاربوونه‌وه له کێشه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و بارزگانیی به‌هۆی ڤایر‌وسی کۆرۆنا.
به شێوه‌یێکی نۆرماڵ هه‌روه‌ها ده‌کرێت داوای قه‌رز له بیزنێس فینلاند بکرێت. بڕیاری قه‌رز و پاره‌که به ئاسایی ده‌درێت. ئه‌گه‌ر داوای گۆڕاندنی به‌رنامه‌ی قهردانهوه له بیزنێس فینله‌ندا بکرێت، ئه‌ویش ئاماده‌یه له‌سه‌ر گۆڕاندنی به‌رنامه تاوتوێ بکات. ئه‌گه‌ر پێویست بێت بیزنێس فینلاند بۆی هه‌یه کاتی پرۆژه‌کان و ماوه‌ی قه‌رزدانه‌وه درێژتر بکات و وه‌رگرتنی پاره خێراییتر بکات.
(زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی بیزنێس فینلاند (به ئینگلیزی
وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له کێشه ئابۆریهکانی به‌هۆی کۆرۆنا چۆن یارمه‌تیی کۆمپانیاکان ده‌ک-ئات؟
ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی ئاماده‌یه قه‌رز به فۆندهکانی وه‌به‌رهێنان و کۆمپانیاکانیان بدات ئه‌گه‌ر به‌هۆی ڤایر‌وسی کۆرۆنا پێویستیانه به زیاتر قه‌رز هه‌بێت بۆ دابینکردنی پێویستیان به هاوکاری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران.
ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی هه‌روه‌ها له ئاماده‌باشیدایه بۆ کاراکردنی به‌رنامه‌ی دارایی سه-قامگیرکهر بۆ کۆمپانیاکان بۆ دابینکردنی پێویستیان به هاوکاری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران.
شایانی باسه که وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی بۆ هه‌ندێک کۆمپانیای دیارکراوه له بوارێکی دیارکراو-دا به به‌راوردی له‌گه‌ڵ فینڤێرا که فۆندێکی گشتییه. وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ته‌واوکه‌ری شێوازه‌کانی قه‌رزدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته.
وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی تکا له کۆمپانیاکان ده‌کات که له پله‌ی یه‌که‌مدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بانکه‌کان و فینڤێرا بکه‌ن.
(زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی (به فینله‌ندی
ناوه‌نده ئابۆریهکان له کێشه ئابۆریهکانی به‌هۆی کۆرۆنا چۆن یارمه‌تیی کۆمپانیاکان ده‌کات؟
حکومه‌ت مافی به ناوه‌نده ئابۆریهکان (ئێلو-کێسکوس) داوه که یارمه‌تیی ۳۰۰ میلیۆن به کۆم-پانیاکان بده‌ن. ناوه‌نده ئابۆریهکان یارمه‌تیی ئه‌و کۆمپانیا بچکۆڵهیانه ده‌که‌ن که به‌هۆی ڤای-روسی کۆرۆنا کێشه‌ی به‌رهه‌مهێنان و بازرگانیان بۆ دورست بووه. ناوه‌نده ئابۆریهکان یارمه‌یی ئه‌و کۆمپانیانه ده‌که‌ن که خاوه‌ن ۱ تا ٥ کارمه‌ندن. پاره یان قه‌رز به پێی پێویستی به کۆمپانیاکانی هه‌موو بوارێک ده‌درێت بێجگه له بواری زه‌وی، ماسیگری و دارستان و بواری به‌رهه‌مهێنانی کشتوکاڵ.
هه‌روه‌ها ده‌توانێت به شێوه‌یێکی ئاسایی داوای یارمه‌تی و خزمه‌ته‌کانی دیکه‌ی ناوه‌نده ئابۆریهکان بکرێت وه‌کوو یارمه‌تیی گه‌شه‌دان، یارمه‌تیی گه‌شه‌سه‌ندنی چارچێوه‌ی کاروباری کۆمپانیاکان، یار-مهتیی ڕاگواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی و خزمه‌ته‌کانی گه‌شه‌دانی کۆمپانیاکان. یارمه‌تیه‌کان و قه‌رزه‌کان وه‌کوو جاران به شێوه‌یێکی ئاسایی پێشکه‌ش ده‌کرێن. ئه‌گه‌ر داوای گۆڕاندنی به‌رنامه‌ی یارمه‌تی له ناوه‌نده ئابۆریهکان بکرێت، ئه‌ویش ئاماده‌یه له‌سه‌ر گۆڕاندنی به‌رنامه تاوتوێ بکات. ئه‌گه‌ر پێویست بێت ناوه‌نده ئابۆریهکان بۆیان هه‌یه کاتی پرۆژه‌کان و ماوه‌ی یارمه‌تیدان درێژتر بکه‌ن و وه‌رگرتنی پاره خێراییتر بکه‌ن یان چه‌ندین جار به‌ش به به‌ش بده‌ن.
خزمه‌ته‌کانی گه‌شه‌دانی کۆمپانیاکان له لایه‌ن ناوه‌نده ئابۆریهکانهوه پێشکه‌ش ده‌کرێن، به پاره بۆ کۆمپانیاکانی بچکۆڵه و مامناوه‌ندی. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کۆمپانیاکان بتوانن کاروباری خۆیان به شێوه‌یێکی سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه ببه‌ن. یارمه‌تیی گه‌شه‌دانی کۆمپانیا به‌رهه‌مێکی پاره‌دانی به کۆمپانیاکانه بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پێویستیه‌کانیان، بۆ نموونه بۆ په‌یداکردنی وه-بهرهێنان. ئه‌و یارمه‌تیه ده‌کرێت بدرێت به کۆمپانیا بچکۆڵه‌کان و مامناوهندیهکان به مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان یان نوێکردنی به‌رنامه‌ی بازرگانیی کۆمپانیا له گۆڕانی بارودۆخی ئابۆری و بازرگانیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێکاره‌کانی پێویستی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه.
(زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ناوه‌نده ئابۆریهکان (به فینله‌ندی
یه‌کێتیی ئه‌ورۆپا له بارودۆخی ئابۆریی به‌هۆی کۆرۆنا چۆن یارمه‌تیی کۆمپانیاکان ده‌کات؟
گرینگه که له فینله‌ندا سوود له ڕێکاره‌کانی ئاستا یه‌کێتیی ئه‌ورۆپاش وه‌ربگرێت. چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت که بۆ نموونه به‌رنامه‌کانی بانکی وه‌به‌رهێنانی ئه‌ورۆپا نوێ بکرێنه‌وه.
کۆمیسیۆنی ئه‌ورۆپا له ۱۹//۲۰۲۰دا ڕایگه‌یاندووه که ڕێنماییه‌کانی یارمه‌تیدانی وڵاته‌کانی ئه‌ورۆپا سووکتر ده‌کرێن به‌هۆی کێشه ئابۆریهکانی نائاسایی. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بۆ به‌هۆی ئه‌وه که حکو-مه‌تی فینله‌ندا له ۲۰/۳/۲۰۲ پاکێتێکی ئابۆریی گه‌وره بۆ یارمه‌تیکردنی کۆمپانیاکان پێشکه‌ش کرد بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی کێشه ئابۆریهکان له‌م قه‌یرانه‌دا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌که ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت یارمه‌تیی ئه‌و کۆمپانیانه بکات که به‌هۆی ڤایر‌وسی کۆرۆنا تووشی کێشه‌ی ئابۆری بۆنه‌ته‌وه. به‌ڵام یارمه‌تیه‌که به‌و کۆمپانیانه نابێت بدرێت که به‌رله ۳۱/۱۲/۲۰۱۹ کێشه‌ی ئابۆریان هه‌بوو. سه‌باره‌ت به هه‌موو یارمه‌تیه‌کانی ئابۆریی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه کۆمیسیۆن ده‌بێت ئاگادار بکرێت و به‌رله ده‌ستپێکردنی ئه‌و به‌رنامانه ده‌بێت له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنه‌وه په‌سه‌ند بکرێن.
ئایا یارمه‌تییه‌کانی ده‌وڵه‌ت کافین؟
حکومه‌ت به وردی چاودێریی بارودۆخی ڤایر‌وسی کۆرۆنا ده‌کات و له ئاماده‌باشیدا یه کاره‌کانی پێویست ئه‌نجام بدات.
چۆن یارمه‌تیی خاوه‌نکاره‌کانی به ته‌نیا و فریلهنسێرهکان ده‌کرێت؟
حکومه‌ت ئاسانکاری بۆ فریلهنسێرهکان و خاوه‌نکاره‌کانی به ته‌نیا ده‌کات که یارمه‌تیی بێ‌کاری وه‌رگرن شێوازی کۆمپانیاکانیان چیش بێت. ئه‌گه‌ر به‌هۆی کۆرۆنا کاری کۆمپانیاکه بۆ ماوه‌یێکی کاتی که‌متر بووبێت، ده‌رفه‌ت ده‌درێت که کاره‌که وه‌کوو کارێکی نیوکاتی بژمێردرێت. خاوه‌نکاری نیوکاتی مافی هه‌یه که یارمه‌تیی بێ‌کاری وه‌ربگرێت. بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تیی بێ‌کاری پێویست نیه که به ته‌واوی واز له کاری کۆمپانیاکه بهێنرێت.
گۆڕانکاریه‌که جیاوازی ناخێته نێوان کۆمپانیاکانی به شێوازی جیاواز، بۆیه یه‌کسانیی له نێوان خاوه‌نکاره‌کاندا ده‌پارێزرێت. ته‌نیا ده‌بێت خاوه‌نکاره‌که ڕاگه‌یێنێت که کاری که‌متر بووه، که ئه‌وها کاره‌که بۆ خاوه‌نکاره‌که و بۆ بڕیاردان له نووسینگه‌ی کار و ئابۆریش ئاسانتر ده‌بێت.
گۆڕانکاریه‌کانی له‌سه‌ر یاسای یارمه‌تیی بێ‌کاری کاتییه. گۆڕانکاریه‌کان له وه‌زاره‌تی کار و ئابۆری ئاماده ده‌کرێن.
ڕاوێژکاری بۆ کۆمپانیاکان له‌کوێوه ده‌درێت؟
ڕاوێژگه‌ی یارمه‌تیی ئابۆریی کۆمپانیاکانی فینله‌ندا ڕاوێژکاری ده‌که‌ن بۆ کۆمپانیاکانی که تووشی کێشه‌ی ئابۆری بوونه‌ته‌وه. ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌رانسه‌ریی ڕاوێژگهکه ئه‌مه یه
+358 2950 24880 (ڕۆژانی کارکردنی ۹:۰۰–۱٦:۰۰)
یارمه‌تیی ڕاوێژگه‌ی یارمه‌تیی ئابۆریی کۆمپانیاکانی فینله‌ندا ده‌کرێت به ٥۰۰۰۰۰ ئێورۆ بۆ باشتر خزمه‌تکردنی ئه‌و خاوه‌نکارانه که تووشی کێشه‌ی ئابۆری و دارای بوونه‌وه.