پرسیار و وڵام سه‌باره‌ت به‌ داخستنی خواردنخانه‌کان

Kysymyksiä ja vastauksia koronasta ja ravintoloiden sulkemisesta soranin kielellä.

7.4.2020

بۆچی هه‌موو خواردنخانه‌کان داده‌خرێن؟

ده‌بێت هه‌موو خواردنخانه‌کان ب ئۆمشته‌ریه‌کان دابخرێن له‌ سه‌رانسه‌ری فینله‌ندا چونکه‌ ئه‌وه‌ زۆر گرینگه‌ بۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونی په‌تا. ئه‌و ڕێکارانه‌ی که‌ پێشتر بۆ که‌مترکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان خه‌ڵکدا کراون هێشتا به‌س نین.

خواردنخانه‌کان، قاوه‌خانه‌کان و مه‌یخانه‌کان شوێنی په‌یوه‌ندیی چڕی خه‌لککن و ڤایروسی له‌ شوێنی ئه‌وهادا به‌ ئاسانی ده‌توانێت بڵاو ببێت زۆر خه‌ڵک بگرێت.

به‌ڵام وێڕای داخستنی خواردنخانه‌کانیش له‌مه‌و به‌دواوه‌ هه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ خواردن له‌ خوار-دنخانه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ بفرۆشرێت یه‌کسه‌ر به‌ مشته‌ریه‌کان یان بۆیان ببرێت.

بۆچی قه‌ده‌خه‌که‌ قۆناخ به‌ قۆناخ له‌ هه‌ر هه‌رێمێک ناکه‌وێت کار؟

داخستنی هه‌رێم به‌ هه‌رێم له‌ کاتی جیاوجیا ناتوانێت باش ڕێگا له‌ به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا بگرێت.

په‌تا به‌ خێرایی بڵاو بووته‌وه‌ و له‌ سه‌رانسه‌ری فینله‌ندا بارودۆخه‌که‌ش ده‌کرێت به‌ خێرایی بگۆڕێت.

بۆ که‌مترکردنی کردنی په‌یوه‌ندیی نێوان خه‌ڵک زۆر پێویسته‌ که‌ بارودۆخه‌که‌ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ خێرایی خه‌راپ نه‌بێته‌وه‌.

به‌سنۆرکردن چی له‌خۆی ده‌گرێت؟ ئایا هه‌روه‌ها تێراسه‌کانی کافه‌یه‌کان/باره‌کان و قاوه‌خانه‌ی مه‌یدانیش؟

مه‌به‌ست له‌ خواردنه‌کان لێره‌ خواردنخانه‌کان، قاوه‌خانه‌کان، باره‌کان، یانه‌کانی شه‌وانه‌ن که‌ بۆ جه‌ماوه‌ر کراوه‌ن. هه‌روه‌ها خواردنخانه‌کان و قاوه‌خانه‌کانی به‌ دوکانێکوه‌ له‌خۆی ده‌گرێت (بۆ نموونه‌ له‌ناڤ دوکان یان به‌نزینخانه‌). به‌سنۆرکردن هه‌روه‌ها تێراسه‌کانیش له‌خۆی ده‌گرێت.

ئایا چێشتخانه‌کانی باخچه‌ی منداڵان، خوێندنگه‌کان و نه‌خۆشخانه‌کانی؟

چێشتخانه‌کانی خانوویه‌کانی پیران، نه‌خۆشخانه‌کان، سه‌ربازگه‌کان، زیندانه‌کان، باخچه‌کانی منداڵان و خوێندنگه‌کان و هه‌روه‌ها چێشتخانه‌کان کارگه‌کان که‌ بۆ جه‌ماوه‌ری دیکه‌ کراوه‌ نین ده‌توانن له‌مه‌و به‌دواش کراوه‌ بن.

مه‌به‌ست له‌ فرۆشتینی بۆ ده‌ره‌وه‌ چییه‌؟

خواردنخانه‌کان و قاوه‌خانه‌کان ده‌توانن خواردن وه‌کوو بۆ له‌گه‌ڵ خۆ بردن به‌ مشته‌ریه‌کان بفرۆشن یان بۆیان بۆ ماڵه‌وه‌ یان بۆ شوێنێکی دیکه‌ ببه‌ن. نابێت مشته‌ریه‌کان له‌ناو خواردنخانه‌کان بمێنن و شته‌کانی که‌ کڕیویانه‌ له‌وێ بخۆن، به‌ڵکۆ پێویسته‌ که‌ ئه‌و خواردنانه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و بۆ ده‌ره‌وه‌ بچن. له‌ فرۆشتنی بۆ ده‌ره‌وه‌شدا خواردنخانه‌کان و قاوه‌خانه‌کان ده‌بێت ئه‌وها بکه‌ن که‌ مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا نه‌بێت بۆ نموونه‌ به‌هۆی کۆبوونه‌وه‌ی زۆر که‌س له‌ هه‌مان شوێن.

فرۆشتنی بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت وا به‌ڕێکبخرێت که‌ مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا ڕوو نه‌دات.

ئایا پێشنیازه‌که‌ ڕێگا به‌ فرۆشتنی فرۆشتنی ئالکۆهۆڵ بۆ ده‌ره‌وه‌ی خواردنخانه‌کان ده‌درێت؟

له‌ پێشنیازه‌که‌دا گۆڕانکاری له‌ یاسای ئالکۆهۆڵ ناکرێت. به‌پێی پێشنیازه‌که‌ نابێت مشته‌ری له‌ خواردنخانه‌کان خواردن یان خواردنه‌وه‌ بخۆن. واته‌ نابێت که‌ ئالکۆهۆڵ و مه‌شرۆبیش به‌ مشته‌ریه‌کان بفرۆشرێت بۆ به‌کارهێنانی له‌ خواردنخانه‌کاندان. له‌ فینله‌ندا به‌ سه‌دان خواردنخانه‌ هه‌ن که‌ مۆڵه‌تی فرۆشتنی ئالکۆهۆڵیان هه‌یه‌ بۆ بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی خواردنخانه‌. ئه‌و دوکانانه‌ مافیان هه‌یه‌ به‌پێی یا-سای ئالکۆهۆڵ که‌ به‌رهه‌مه‌ مه‌شرۆبیه‌کانی نه‌ زیاتر له‌ ٥،٥ له‌سه‌د ئالکۆهۆڵ به‌ مشته‌ریه‌کان بفرۆشن بۆ که‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ببن. فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ مه‌شرۆبیه‌کان له‌و خواردنخانانه‌ هاوشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ فرۆشتنی ئالکۆ-هۆڵ له‌ فرۆشگاکان.

ئه‌م به‌سنۆرکردنه‌ بوارێکی چه‌ند فراوان له‌خۆی ده‌گرێته‌وه‌؟

ژماره‌ی کۆمپانیاکانی که‌ کاری خواردنخانه‌ یان قاوه‌خانه‌ ده‌که‌ن ۱۰۳۳٦ ئه‌ و قه‌واره‌ی بازرگانیی ٥،۳ میلیاره‌. ژماره‌ی کارمه‌نده‌کانی ئه‌و خواردنخانانه‌ ٥۰۰۹۷ که‌سه‌. ئه‌م ئامارانه‌ هی ساڵی ۲۰۱۷ن و ڕه‌نگه‌ ژماره‌کان ئێستا گه‌وره‌تریش بن.

ده‌وڵه‌ت چۆن یارمه‌تیی ئابۆریی به‌ خاوه‌ن خواردنخانه‌کان، قاوه‌خانه‌کان و باره‌کان ده‌کات به‌هۆی قه‌ده‌خه‌کردنی کاره‌که‌یان؟

یارمه‌تی به‌ کۆمپانیاکان ده‌درێت. له‌ سه‌ره‌تادا ده‌بێت کۆمپانیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بانکه‌کانی خۆیان بکه‌ن بۆ نموونه‌ بۆ دواخستنی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان ئه‌گه‌ر پێویست بێت. ده‌وڵه‌ت یارمه‌تیی بانکه‌کان ده‌کات بۆ قه‌رزدانه‌وه‌ به‌ کۆمپانیاکان.

خزمه‌ته‌کانی قه‌رزدانه‌وه‌ی ده‌زگای ”بیزنێس فینلاند” هه‌روه‌ها له‌ خزمه‌ته‌کانی ئه‌م کۆمپانیانه‌شدایه‌. ئارمانجی سه‌ره‌کیی خزمه‌ته‌کانی پاره‌دان کۆمپانیاکانی گه‌شتوگوزاری و خزمه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌و بواره‌وه‌ن به‌ڵام هه‌موو کۆمپانیاکانی دیکه‌ش که‌ به‌هۆی په‌تای کۆرۆنا کێشه‌ی ئابۆریی گه‌وره‌یان په‌یدا بووه‌ و کارتێکردنی ئه‌و په‌تایه‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌یه‌ ده‌توانن داوای یارمه‌تی بکه‌ن. ئارمانجی پاره‌که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ دوای چالاکیه‌ بازرگانیه‌کانی نوێ و گه‌شه‌سه‌ندنی له‌ بارودۆخێکی نائاساییدایه‌.

هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌کانی ئابۆری (ئێلو-کێسکوس) ئاماده‌ن یارمه‌تیی خواردنخانه‌کان بکه‌ن که‌ به‌هۆی په‌تای کۆرۆنا کێشه‌ی داراییان دورست بووه‌ و هه‌روه‌ها پرۆژه‌کانی ناوه‌نده‌کانی ئابۆری له‌ بواری گه‌شه‌دانی ئابۆریدا یارمه‌تی پێشکه‌ش ده‌که‌ن به‌و کۆمپانیانه‌ی خزمه‌تگوزاری که‌ کێشه‌ی ئابۆریان دورست بووه‌ به‌ ئارمانجی کۆنترۆڵکردن و ڕێگرتن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کێشه‌یانه‌.

ڕاوێژکاریی یارمه‌تیی ئابۆری بۆ خاوه‌نکاره‌کان سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانی ئابۆری و دارایی. ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی خزمه‌تی ڕاوێژکاری.

زانیاریی زیاتر

ڕێنمای بۆ کۆمپانیاکان له‌ په‌تای ڤایروسی کۆرۆنادا

یارمه‌تی بۆ کۆمپانیاکان له‌ بارودۆخی کۆرۆنادا

مه‌به‌ست له‌ خواردنخانه‌کانی کرێکاران چییه‌؟ ئایا ده‌کرێت خواردنخانه‌ی شوێنی کار کراوه‌ بێته‌ گه‌ر کرێکاره‌کانی چه‌ندین خاوه‌نکاری جیاواز له‌وێ نان بخۆن؟

داخستنی خواردنخانه‌کان کاروباری خواردنخانه‌کانی کرێکاره‌کان له‌خۆی ناگرێته‌وه‌. شتی گرینگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا خواردنخانه‌که‌ بۆ که‌سانی ده‌ره‌وه‌ کریاره‌وه‌ یان ته‌نیا بۆ هه‌ندێک که‌سی سنۆرکراوه‌.

مه‌به‌ست له‌ کاروباری خواردنخانه‌ی کرێکاران ئه‌وه‌یه‌ که‌ خواردن به‌ کرێکاره‌کانی شوێنێک یان به‌ هه‌ندێک که‌سی سنۆرکراو ده‌فرۆشێت. خواردنخانه‌کانی کرێکاران چێشتخانه‌کانی ئه‌وهان که‌ خواردن ته‌نیا به‌ کرێکاره‌کانی شوێنێک یان گرووپێکی سنۆرکراو ده‌فرۆشن و بۆ جه‌ماوه‌ری دیکه‌ کراوه‌ نین.

ئایا له‌ یاسادا دیار کراوه‌ که‌ خواردن ده‌بێت چۆن له‌ خواردنخانه‌کانی کرێکاران پێشکه‌ش بکرێت، بۆ نمونه‌ ئایا ڕێگا دراوه‌ به‌ خواردنی بوفێت؟

له‌ یاسادا یه‌کسه‌ر فه‌رمان نه‌دراوه‌ که‌ ده‌بێت خواردن له‌ خواردنخانه‌کانی کرێکاران چۆن ساز بکرێت یان پێشکه‌ش بکرێت.  

ئارمانجی داخستنی خواردنخانه‌ گشتیه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندیی نێون خه‌ڵک که‌م بکات بۆ ڕێگرتن له‌ به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا. له‌ خواردنخانه‌کانی کرێکارانیش ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت خواردن پێشکه‌شکردن و هاتن و چوونی بۆ ئه‌وێ ئه‌وها بێت که‌ مه‌ترسیی ڕوودانه‌وه‌ی بڵاوبوونی په‌یا تا که‌ ده‌کرێت که‌متر بێت.

(بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانه‌ لاپه‌ڕی فه‌رمانگه‌ی خوراک (به‌ فینله‌ندی

ئایا ده‌کرێت که‌ خواردنخانه‌که‌م بکمه‌ به‌ خواردنخانه‌یێکی کرێکاران و خواردن ته‌نیا پێشکه‌ش به‌ کرێکاره‌کانی شوێنێکی کار بکه‌م؟

له‌ یاسادا هیچ ڕێگری بۆ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ شێوازی کاروباری خواردنخانه‌ بگۆڕدرێت و بکرێت به‌ خواردنخانه‌یێکی کرێکاران که‌ ته‌نیا خواردن بۆ گرووپێکی دیارکراو پێشکه‌ش ده‌کات.

به‌ڵام زۆر گرینگه‌ که‌ گۆڕانی کاره‌که‌ به‌ شێوه‌یێکی ئاشکه‌را بکرێت و مشته‌ریه‌کان تێبگه‌هه‌ن که‌ بۆچی ئه‌وها کراوه‌ و وا هه‌ڵه‌ تێنه‌گه‌ن که‌ مامه‌ڵه‌ی جیاوازیی نایاسایی له‌گه‌ڵیان ده‌کرێت.

ئایا ده‌کرێت وه‌کوو خواردنخانه‌یێکی په‌یمانی درێژه‌ به‌ کاره‌که‌ بده‌م وێڕای ئه‌وه‌ش که‌ په‌یمانم له‌گه‌ڵ چه‌ندین کۆمپانیا هه‌یه‌؟

شتی گرینگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خواردن به‌ گرووپێکی سنۆرکراو پێشکه‌ش بکرێت. له‌ یاسادا وردتر دیار نه‌کراوه‌ که‌ گرووپه‌که‌ یان گرووپه‌کان چه‌ند گه‌وره‌ بێت، به‌ڵام نابێت خواردنخانه‌که‌ بۆ جه‌ماوه‌ری گشتی کراوه‌ بێت.

کاروباری خواردنخانه‌ی په‌یمانی، که‌ هاوکات خواردن پێشکه‌ش ده‌کات به‌ کرێکاره‌کانی چه‌ندین کۆمپانیا، ڕێگا پێ دراوه‌، به‌ڵام ڕێگا به‌ خواردنخانه‌کانی بۆ که‌سانی دیکه‌ش کراوه‌ بێت ڕێگا پێ نه‌دراوه‌.