پرسیار و وڵام سه‌باره‌ت به‌ یارمه‌تی و قه‌ره‌بوو بۆ خواردنخانه‌کان

Kysymyksiä ja vastauksia tuesta ja hyvityksestä ravintoloille soraniksi

۱۳/٥/۲۰۲۰

چی کۆمپانیایێک مافی هه‌یه‌ یارمه‌تی وه‌ربگرێت بۆ کاردان یان به‌هۆی به‌سنۆرکردنی کار؟

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕۆژی ۸/٥/۲۰۲۰ پرۆژه‌یاسایێکی به‌ ژماره‌ی داوه‌ به‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ به‌سنۆرکردنی کاتیی کاروباری هۆتێله‌کان و خواردنخانه‌کان یاسای ۳۰۸/۲۰۰٦ برگه‌ی ۳ئا به‌ندی ۱. مه‌به‌ست له‌ خواندنخانه‌کان بێجگه‌ له‌ خواردنگه‌کان هه‌روه‌ها قاوه‌خانه‌کان و مه‌یخانه‌کانیش له‌خۆی ده‌گرێته‌وه‌.

بۆچی یارمه‌تیی تایبه‌ت به‌ خواردنخانه‌کان ده‌درێت؟

کاروباری خواردنخانه‌کان به‌ یاسا به‌سنۆر کراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایروسی کۆرۆنا. خواردنخانه‌کان، قاوه‌خانه‌کان و مه‌یخانه‌کان داخراون ب ئۆمشته‌ری له‌ سه‌رانسه‌ری وڵام له‌ ماوه‌ی ٤/٤ تا ۳۱/٥/۲۰۲۰. په‌رله‌مان بڕیاری داوه‌ که‌ ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و داخستن و به‌سنۆرکردنانه‌ قه‌ره‌بوویێکی ڕه‌وا به‌ خواردنخانه‌کان بدرێت بۆ که‌ خه‌ساره‌کانیان ئه‌وه‌نده‌ زۆر نه‌بن. به‌ بۆچوونی حکومه‌ت یارمه‌تیه‌کانی تا ئێستا و ئاماده‌کاریه‌کانی دیکه‌ به‌س نه‌بوون بۆ قه‌ره‌بووکردنی خه‌ساره‌کانی خواردنخانه‌کان به‌پێی ئه‌و شه‌رت و مه‌رجانه‌ی که‌ په‌رله‌مان داناون.

ئایا بواره‌کانی دیکه‌ی که‌ کاره‌کانیان ڕاگیراوه‌؟

خواردنخانه‌کان ته‌نیا بواری بازرگانیه‌ که‌ کاره‌کانیان به‌ یاسا ڕاگیراوه‌. پێشنیازه‌که‌ی حکومه‌ت وه‌ڵامدانی ئه‌و شه‌رت و مه‌رجانه‌یه‌ که‌ په‌رله‌مان بۆ حکومه‌ت داناون کاتێک که‌ بڕیاری ڕاگرتنی کاروباری خواردنخانه‌کان داوه‌.

بۆ کۆمپانیاکان هه‌ندێک شێوازی یارمه‌تیی گشتی پێشکه‌ش کراون. حکومه‌ت بڕیاری داوه‌ که‌ پێداچوونه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازه‌کانی یارمه‌تی ده‌کات بۆ که‌ باشتر به‌ره‌نگاری له‌و کێشانه‌ بکات که‌ به‌هۆی کۆرۆنا دورست بوون.

یارمه‌تیی خواردنخانه‌کان بۆ چی خه‌رجێک ده‌درێن؟

حکومه‌ت مۆدێڵێکی پێشکه‌ش کردووه‌ که‌ له‌ دوو به‌شه‌وه‌ پێک هاتووه‌: یارمه‌تیی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کاره‌که‌ له‌ نوێوه‌ و قه‌ره‌بووی ڕاگرتنی کاره‌که‌.

یارمه‌تیی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کاره‌که‌ له‌ نوێوه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خواردنخانه‌کان کرێکار بگرێته‌وه‌ بۆ ده‌ستپێکردنی کاره‌که‌ له‌ نوێوه‌. بڕی یارمه‌تیه‌که‌ ۱۰۰۰ ئێورۆیه‌ بۆ به‌رامبه‌ر هه‌ر کرێکارێک. مه‌رجی وه‌رگرتنی ئه‌و یارمه‌تیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خواردنخانه‌که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا به‌لای که‌مه‌وه‌ ۲٥۰۰ ئێورۆ موچه‌ به‌ کاره‌که‌ بدات. یارمه‌تیه‌که‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و کرێکارانه‌ ده‌درێت که‌ خواردنخانه‌که‌ بۆ وه‌رگرتنیان یارمه‌تیی دارایی له‌ هیچ شوێنێکی دیکه‌ وه‌رنه‌گرێت، به‌ڵام نابێت بڕه‌که‌ له‌ به‌رزترین بڕی دیارکراو زیاتر بێت.

قه‌ره‌بووی ڕاگرتنی کار بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خواردنخانه‌کان بتوانن خه‌رجه‌ سابته‌کانی خۆیان بده‌ن که‌ هه‌ر له‌سه‌ریان هه‌ن.

قه‌ره‌بوکردن بۆ ماوه‌ی ڕاگرتنی کار بووه‌ واته‌ له‌ ٤/٤ تا ۳۱/٥/۲۰۲۰. قه‌ره‌بووکردن بۆ خه‌رجه‌کانی وه‌کوو کاره‌با، ئاووهه‌وا و کرێ ده‌درێت. قه‌ره‌بووکردن نابێت بۆ کڕینی به‌رهه‌م یان موچه‌ یان وه‌به‌رهێنان به‌کار بێت.

گه‌وره‌ترین بڕی یارمه‌تیی کردنه‌وه‌ی له‌ نوێوه‌ چه‌نده‌ که‌ به‌ خواردنخانه‌کان بدرێت؟ بۆچی سنۆرێکی ئه‌وها دانراوه‌؟

گه‌وره‌ترین بڕی یارمه‌تی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ژماره‌ی کرێکار ده‌درێت که‌ به‌رله‌ ده‌ستپێکردنی قه‌یرانه‌که‌ له‌ خواردنخانه‌که‌ کاریان ده‌کرد. بڕی یارمه‌تی به‌لای زۆره‌وه‌ بۆ ۸۰۰ کرێکار ده‌درێت. به‌پێی ڕێنمایه‌کانی ده‌وڵه‌ت هیچ کۆمپانیایێک نابێت زیاتر له‌ ۸۰۰۰۰۰ ئێورۆ وه‌ربگرێت.

ئایا چۆنیه‌تیی په‌یمانی کار کارتێکردنی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی یارمه‌تی هه‌یه‌؟

به‌پێی پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کارتێکردنی چۆنیه‌تیی په‌یمانی کاری خواردنخانه‌کان نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ یارمه‌تی ده‌درێت یان نا. ته‌نیا کارتێکردنی موچه‌ی سێ مانگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ یارمه‌تیه‌که‌ وه‌رده‌گرێت یان نا. بڕی پاره‌ی که‌ ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌و کاتانه‌ی کارکردن ده‌ژمێردرێت وه‌کوو که‌ کرێکاره‌کان هه‌موویان کاتی ته‌واو کار بکه‌ن به‌ڵام کارتێکردنی وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی یارمه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ئایا کرێکاره‌کان بۆ کاتی ته‌واو یان بۆ کاتی نیوی یان به‌شی وه‌رگیراون به‌ڵام کاته‌کانیان هه‌موو له‌سه‌ر یه‌ک ده‌ژمێردرێت و له‌ کاتی ته‌واو دابه‌ش ده‌کرێت.

یارمه‌تیی کردنه‌وه‌ی له‌ نوێوه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ نادرێت که‌ له‌ خواردنخانه‌که‌ په‌یمانی کاریان نیه‌. واته‌ یارمه‌تیه‌که‌ به‌ خواردنخانه‌که‌ نادرێت به‌هۆی ئه‌و کرێکارانه‌ی که‌ کار ده‌ده‌ن به‌ هه‌ندێک کرێکاری سه‌ربه‌ هه‌ندێک کۆمپانیای دیکه‌ یان کۆمپانیای تایبه‌تی کرێکاره‌که‌ به‌خۆی.

چه‌ند قه‌ره‌بووی به‌هۆی ڕاگرتنی کاری خواردنخانه‌کان ده‌درێت؟ سنۆره‌کان و دابڕانی به‌هۆی چین؟

گه‌وره‌یی و قه‌باره‌ی خواردنخانه‌کان له‌ یه‌کتر زۆر جیاوازن. بۆیه‌ هه‌روه‌ها بڕی یارمه‌تیی که‌ ده‌درێتیش به‌پێی ئه‌و گه‌وره‌یی و قه‌باره‌یه‌ ده‌بێت.

قه‌ره‌بووی که‌ ده‌درێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه‌ که‌ فرۆشتنی مانگی چوار به‌ به‌راوردی له‌گه‌ڵ مانگه‌کانی یه‌ک و دوو چۆن که‌م بۆته‌وه‌. بڕی قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ به‌پێی گۆڕانی مانگانه‌ی داهاتی خواردنخانه‌که‌ ده‌بێت: ته‌نیا به‌شی گۆڕاوی خه‌رجه‌کانی سابت قه‌ره‌بوو ده‌کرێت. یارمه‌تیه‌که‌ بۆ قه‌ره‌بووکردنی که‌مبوونی داهاته‌که‌ نادرێت که‌ له‌ دیارکردنی بڕی ژمێریاریدا ڕاچاو ده‌کرێت.

قه‌ره‌بووکردن ده‌کرێت به‌لای زۆره‌وه‌ ٥۰۰۰۰۰ ئێورۆ بێت و به‌لای زۆره‌وه‌ ۱٥ له‌ سه‌دی که‌مبوونی فرۆشتن بێت. قه‌ره‌بووکردنی ڕه‌وا وا ده‌ژمێردرێت که‌ خه‌رجه‌کانی سابت له‌ بواری خواردنخانه‌کاندا به‌ شێوه‌یێکی گشتی ۳۰ له‌سه‌ده‌. به‌ڵام له‌وه‌ش ته‌نیا نیوی قه‌ره‌بوو ده‌کرێت.  

هه‌روه‌ها له‌ مۆدێله‌که‌دا دابڕان هه‌یه‌. بۆ ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که‌ فرۆشتنیان له‌ مانگه‌کانی یه‌ک و دوودا هه‌ر مانگێک زیاتر له‌ ملیۆن ئێورۆ بووه‌، قه‌ره‌بوویان له‌ به‌شی زیاتر له‌ ملیۆنێک ته‌نیا ٥ له‌سه‌د ده‌بێت.

به‌هۆی ئه‌و دابڕانه‌ و مه‌رجه‌کانی دیکه‌ کۆمپانیاکانی گه‌وره‌،، که‌ بۆ نمونه‌ به‌ ده‌یان خواردنخانه‌یان هه‌ن، به‌ ڕێژه‌ی که‌متر یارمه‌تی وه‌رده‌گرن. ئارمانجی دابڕان و مه‌رجه‌کانی دیکه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ قه‌ره‌بووکردنی بۆ کۆمپانیاکانی گه‌وره‌ یه‌کجار زۆر گه‌وره‌ و ناڕه‌وا نه‌بێت. هه‌روه‌ها کۆمپانیاکانی گه‌وره‌ له‌ کۆمپانیاکانی دیکه‌ زیاتر ده‌رفه‌تی لێدوانه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بۆ نمونه‌ خاوه‌نکرێکان سه‌باره‌ت به‌ که‌متر کردنی خه‌رجه‌کانیان.

قه‌ره‌بووه‌که‌ چۆن ده‌ژمێردرێت؟

بۆ نمونه‌: به‌پێی ڕاگه‌یاندنی باجی نرخی فرۆشتنی مانگانه‌ی کۆمپانیاکه‌ مانگی یه‌ک و دوو ۱۰۰۰۰۰ ئێورۆ بووه‌. فرۆشتنی مانگی چوار ۷٥ % له‌وه‌ که‌متر بووه‌. بڕی قه‌ره‌بووکردنی مانگانه‌ ۱۱۲٥۰ ئێورۆ ده‌بێت.

فرۆشتنی مانگانه‌ی مانگی یه‌ک/دوو (ژماره‌ی به‌راوردکردن) * ۰،۷٥ (که‌مبوونی فرۆشتن) * ۰،۱٥ (به‌شی قه‌ره‌بوو) = بڕی قه‌ره‌بوو.

بۆچی کارتێکردنی فرۆشتنی مانگی یه‌ک و دوو له‌سه‌ر ژماردنی قه‌ره‌بووکردن هه‌یه‌؟ چی به‌و خواردنخانانه‌ ده‌درێت که‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵ داخراون؟  

ئارمانج ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ شێوه‌یێکی باش بزانین که‌ کارتێکردنی قه‌یرانی په‌تا له‌سه‌ر کۆمپانیاکان چی بووه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ قه‌ره‌بوو بکرێن. هه‌ڵسه‌نگاندنی کاتی به‌راوردکردن ئێستا بۆ بڕیاردان له‌به‌ر ده‌ستی په‌رله‌مانه‌.

ئایا ده‌کرێت خواردنخانه‌ هه‌م یارمه‌تیی کردنه‌وه‌ی له‌ نوێوه‌ و هه‌میش قه‌ره‌بووی ڕاگرتنی کار وه‌بگرێت؟ ئایا کاتێکردنی یارمه‌تیه‌که‌ له‌سه‌ر قه‌ره‌بووکردنه‌که‌ هه‌یه‌؟

کۆمپانیاکان ده‌کرێت هه‌م یارمه‌تیی کاردان و هه‌میش قه‌ره‌بووی خه‌رجه‌کان وه‌ربگرن. بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو پێویستی به‌ داواکردنی یارمه‌تیی کاردان نیه‌. یارمه‌تیی کاردان قه‌ره‌بوو که‌متر ناکات و قه‌ره‌بووی ڕاگرتنی کاریش یارمه‌تیی کاردان که‌متر ناکات.

ئه‌گه‌ر خواردنخانه‌که‌ یارمه‌تیی له‌ ”بیزنێس فینلاند” یان ناوه‌ندی ئابۆری وه‌رگرتبێت؟ ئایا ده‌بێت ده‌بێت ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی وه‌رگیراو ڕابگه‌یێنێت؟

کۆمپانیا ده‌بێت له‌ داوانامه‌که‌ی خۆیدا ڕابگه‌یێنێت ئه‌گه‌ر داوای یارمه‌تیی موچه‌ی کردبێت یان پێی درابێت بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دوای داخستنی خواردنخانه‌کان یان ڕاگرتنی کار به‌ شێوه‌یێکی دیکه‌ی به‌پێی یاسا. یارمه‌تیه‌کانی دیکه‌ی که‌ کۆمپانیاکه‌ وه‌رگرتوون ڕاچاو ده‌کرێن له‌ دیارکردنی بڕی یارمه‌تیی که‌ به‌هۆی کردنه‌وه‌ی له‌ نوێوه‌ پێی بدرێت.

له‌ بڕی قه‌ره‌بووکردندا هه‌روه‌ها یارمه‌تیه‌کانی له‌ ناوه‌ندی ئابۆری (ئێلو-کێسکوس) و بیزنێس فینلاندیش وه‌رگیراون ڕاچاو ده‌کرێن.

ئایا خاوه‌ن خواردنخانه‌ ده‌توانێت زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ به‌ یارمه‌تیی پاره‌ و قه‌ره‌بوو له‌ کوێ وه‌ربگرێت؟

له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ناوه‌نده‌ ئابۆریه‌کان و نووسینگه‌کانی کار و ئابۆری (کێها-کێسکوس) له‌ زووترین کاتدا ڕێنمایه‌کانی وردتر بڵاو ده‌کرێن سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی داواکردنی یارمه‌تی و قه‌ره‌بوو. ڕێنمایه‌کان له‌ ڕۆژی ده‌ستپێکردنی یاسایه‌که‌ بڵاو ده‌کرێن.

خواردنخانه‌ که‌ی و چۆن ده‌توانێت داوای یارمه‌تیی کاردان بکات و وه‌ربگرێت؟

شه‌رت و مه‌رجی وه‌رگرتنی کاردان ئه‌وه‌یه‌ که‌ داوا له‌سه‌ر ئینتێرنێت بکرێت. فۆرمه‌کان و ڕێنمایه‌کانی داواکردن دوای
 و ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی ”کێها” هه‌ن suomi.fi ده‌ستپێکردنی یاسایه‌که‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی
www.keha-keskus.fi/poikkeusrahoitus
ده‌بێت به‌رله‌ ۳۱/۸/۲۰۲۰ داوا بکرێت. هه‌وڵ ده‌درێت له‌ زووترین کاتدا بڕیار و یارمه‌تیه‌که‌ بدرێت دوای بڕیاره‌که‌. کاتی بڕیاردان به‌پێی ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ کارمه‌نده‌کان چۆن ده‌توانن زوو بڕیار بده‌ن.

خواردنخانه‌ ده‌بێت چی بکات بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووی به‌هۆی ڕاگرتنی کار؟ قه‌ره‌بووه‌که‌ که‌ی ده‌درێت؟

قه‌ره‌بووه‌که‌ به‌ زۆرینه‌یی به‌بێ داواکردن ده‌درێت به‌پێی زانیاریه‌کانی ده‌زگای باج و قه‌ره‌بووه‌که‌ به‌ کۆمه‌ڵی ده‌درێت به‌پێی زانیاریه‌کانی باج. ئه‌گه‌ر کۆمپانیاکه‌ له‌ لیسته‌ی پاره‌دانی به‌ کۆمه‌ڵدا بێت، پێویست نیه‌ که‌ خاوه‌ن خواردنخانه‌که‌ هیچ بکات.

قه‌ره‌بوو به‌ هه‌ندێک کۆمپانیا ده‌درێت وه‌کوو یارمه‌تیه‌کانی دیکه‌ی به‌هۆی کۆرۆنا که‌ له‌لایه‌ن ”بیزنێس فینلاند” و ناوه‌نده‌ ئابۆریه‌کانه‌وه‌ دراون. بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و داوانامه‌یانه‌ ده‌درێن له‌لایه‌ن ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ناوه‌نده‌ ئابۆریه‌کان و نووسینگه‌کانی کار و ئابۆریه‌وه‌ (کێها-کێسکوس). ”کێها-کێسکوس” پاشان ڕاده‌گه‌یێنێت که‌ که‌ی داواکردن ده‌ست پێ ده‌کات.

خاوه‌ن کۆمپانیا ده‌بێت ئه‌م شتانه‌ ڕابگه‌یێنێت:

 • زانیاریه‌کانه‌ گشتیه‌کانی کۆمپانیاکه‌

 • زانیاریه‌کانی باجی فرۆشتن (ئالڤ) له‌ مانگی یه‌ک، دوو و چواری ۲۰۲۰

 • زانیاریه‌کانی داوانامه‌کانی دیکه‌ی یارمه‌تی به‌هۆی کۆرۆنا

قه‌ره‌بووه‌که‌ له‌ دوو بڕدا به‌و کۆمپانیانه‌ ده‌درێت که‌ له‌ لیسته‌ی پاره‌دانی به‌ کۆمه‌ڵدان. بڕی یه‌که‌م له‌ زووترین کاتدا ده‌درێت، و له‌وه‌دا زانیاریه‌کانی فرۆشتنی مانگه‌کانی یه‌ک و دوو ڕاچاو ده‌کرێن. بڕی دووه‌میش ئارمانج ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ئاخری مانگی شه‌شدا بدرێت. له‌و بڕه‌دا فرۆشتنی مانگی چوار ڕاچاو ده‌کرێت که‌ له‌ ئاخری مانگی شه‌شدا له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی باجدا دیار ده‌بن.

ئایا خاوه‌ن خواردنخانه‌ چۆن ده‌زانێت که‌ کۆمپانیاکه‌ی له‌ لیسته‌ی پاره‌دانی به‌ کۆمه‌ڵدایه‌ یان نا؟

له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی ناوه‌نده‌ ئابۆریه‌کان و نووسینگه‌کانی کار و ئابۆری (کێها-کێسکوس) لاپه‌ڕێت ده‌کرێته‌وه‌ که‌ خاوه‌ن کۆمپانیا ده‌توانێت لێی بڕوانێت که‌ ئایا کۆمپانیاکه‌ی له‌ لیسته‌ی پاره‌دانی به‌کۆمه‌ڵدایه‌ یان نا. خزمه‌ته‌که‌ به‌ ڕێگای کۆدی کۆمپانیایه‌.

ئایا چۆن ڕێگا له‌به‌ر یارمه‌تیدانی به‌ خاوه‌ن کۆمپانیاکان ده‌گرێت که‌ کاری ڕه‌ش و نه‌که‌ن و قه‌ره‌بوو وه‌رنه‌گرن؟

قه‌ره‌بووه‌که‌ به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌درێت که‌ به‌ ده‌زگای باج دراون یان به‌ شێوه‌یێکی دیکه‌ی باوه‌ڕ پێ کراو دیار کراون. یارمه‌تیی کاردان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌یه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی کرێکاران به‌ ده‌زگای باج دراون.

وه‌کوو هه‌موو یارمه‌تیه‌کانی دیکه‌ش، ئه‌گه‌ر ئه‌م یارمه‌تیه‌ به‌ شێوه‌یێکی هه‌ڵه‌ یان ناڕه‌وا درابێت پاشان لێی ده‌سێندرێته‌وه‌.

یارمه‌تیکردنی خواردنخانه‌کان بۆ ده‌وڵه‌ت به‌ چه‌ند پاره‌ ده‌بێت؟

خه‌رجه‌کانی یارمه‌تیی کاردان ده‌بێت به‌ نزیک ٤۰ ملیۆن ئێورۆ. خه‌رجه‌کانی قه‌ره‌بووکردنی به‌هۆی ڕاگرتنی کاری بازرگانی
. وا ته‌خمین ده‌کرێت که‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بێت نزیک به‌ ۸۰ ملیۆن ئێورۆ

بۆچی پاکێتی یارمه‌تیکردنی خواردنخانه‌کان له‌وه‌ زیاتر نیه‌؟

په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ بڕیاری داخستنی خواردنخانه‌کان بڕیاری ئه‌وه‌ی دابوو که‌ ده‌بێت قه‌ره‌بوویێکی ڕه‌وا پێیان بدرێت بۆ که‌ کارتێکردنی له‌سه‌ریان ئه‌وه‌نده‌ قورس نه‌بێت. په‌رله‌مان له‌ کاتی بڕیاردانی له‌سه‌ر قه‌ره‌بووکردن ڕاچاو ده‌کات که‌ ئایا یارمه‌تیی پێشکه‌ش کراو به‌سه‌ یان نا.

له‌ پێشنیازی حکومه‌تدا ئارمانج ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ هه‌موو زیانه‌کان قه‌ره‌بوو بکرێن به‌ڵام قه‌ره‌بوویێکی ڕه‌وا بدرێت بۆ دابینکردنی خه‌رجه‌کانی سابت به‌هۆی که‌مبوونی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی داهاتی خواردنخانه‌کان. ئارمانج ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمپانیاکان له‌م قۆناخه‌ تێپه‌ڕ ببن. هه‌روه‌ها ئارمانج ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمپانیاکان بتوانن کار به‌ کرێکاره‌کانیان بده‌نه‌وه‌.

خواردنخانه‌کان ده‌توانن هه‌روه‌ها داوای یارمه‌تیه‌کانی دیکه‌ی بۆ کۆمپانیاکان بکه‌ن. زانیاری سه‌باره‌ت به‌و یارمه‌تیانه‌ له‌سه‌ر
https://tem.fi/koronavirus/toimintaohjeita-yrityksille ماڵپه‌ڕی وه‌زاری کار و ئابۆری هه‌ن (لینکی گشتی

که‌ی یاسای یارمه‌تیی کاردان و قه‌ره‌بووکردنی ڕاگرتنی کار بۆ خواردنخانه‌کان ده‌ست به‌ کار ده‌کات؟

ئارمانجی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ که‌ یارمه‌تیی کاردان و قه‌ره‌بووکردنی ڕاگرتنی کار بۆ خواردنخانه‌کان له‌ زووترین کاتدا بکه‌وێته‌ قۆناخی کارپێکردن. شه‌رتێکی ده‌ستپێکردنی یاسایه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمیسیۆنی ئه‌ورۆپا ناوه‌ڕۆکی ئه‌م یاسایه‌ی یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ت بۆ کۆمپانیاکان قه‌بووڵ بکات. پێشنیازه‌که‌ به‌شێکه‌ له‌ بودجه‌ی سێیه‌می ده‌وڵه‌ت بۆ ساڵی ۲۰۲۰.

وه‌زاره‌تی کار و ئابۆری پاشان په‌سه‌ندکردنی یاسایه‌که‌ و ڕێنمایه‌کانی بۆ چۆنیه‌تیی داواکردنی یارمه‌تی و قه‌ره‌بوو ڕاده‌گه‌یێنێت.