پێشنیازی حکومه‌ت: خواردنخانه‌کان به کاتی داده‌خرێن – ده‌کرێت خواردن بۆ ده‌ره‌وه داوا بکرێت و ببرێت
Tiedote
Tiedote 1.3.2021 Hallituksen esitys: Ravintolat suljetaan väliaikaisesti asiakkailta – ruokaa voi tilata ja noutaa, sorani.
حکومه‌ت پێشنیازێکی داوه به په‌رله‌مان که خواردنخانه‌کان و کۆمپانیاکانی دیکه‌ی خواردن دابرێن به کاتی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته. ئارمانج ئه‌وه‌یه که یاسایه‌که له ۸/۳/۲۰۲۱وه ده‌ست پێ بکات و تا ڕۆژی ۲۸/۳/۲۰۲۱ کار پێ بکرێت. فرۆشتنی خواردن بۆ ده‌ره‌وه ڕێگا پێ دراو ده‌بێت. داخستنه‌وه ئه‌و خواردنخانانه له‌خۆی ده‌گرێت که له‌و ناوچه‌کانی ئه‌وهان که له قۆناخی بڵاوبوونه‌وه و زیادبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنان. ناوچه‌کان به فه‌رماننامه‌یێکی حکومه‌ت دیاری ده‌کرێن.
وه‌زاره‌تی کار و ئابۆری به‌خێرایی پاکێتێکی یارمەتیکردنی گونجاوی خواردنخانه‌کان ئاماده ده‌کات بۆ قه‌ره‌بووکردنی زیانه‌کانی به‌هۆی داخستنه‌وه.
داخستنی کاتیی خواردنخانه‌کان یه‌کێک له‌و چالاکیانه‌یه که حکومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات پێیان بەرەنگاری تەشەنەسەندنی خێرای ڤایر‌وسی کۆرۆنا وبڵاوبوونەی خێراترین جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا بێت. . بڕیاره‌که‌ی حکومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای بارودۆخی نائاساییه که فینله‌ندا تووشی بووه. حکومه‌ت له کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ۱/۳/۲۰۲۱ باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه.
بڕیاری داخستنه‌وه هه‌موو خواردنخانه‌کانی ناوچه‌کانی بڵاوبوونه‌وه و زیادبوونه‌وه‌ی له‌خۆی ده‌گرێت بێجگه له خواردنخانه‌کانی کارگاکان
بڕیاری داخستنه‌وه‌ی کاتی هه‌موو خواردنخانه‌کانی ئه‌و ناوچانه له‌خۆی ده‌گرێت که بۆ ڕێگرتنی له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه و زیادبوونه‌وه‌ی په‌تا پێویسته. پارێزگاکانی که پێویسته بڕیاری داخستنه‌وه‌ی کاتی جێبه‌جێ بکرێن، له فه‌رماننامه‌یێکی حکومه‌تدا دیار ده‌کرێن. فه‌رماننامه‌که له‌گه‌ڵ یاسایه‌که بڵاو ده‌کرێت.
کۆمپانیاکانی که دابخرێن بۆ نمونه قاوخانه‌کان، خواردنخانه‌کان، باره‌کان و یانه‌کانی شه‌وانه‌ن که بۆ جه‌ماوه‌ر کراون. به‌سنۆرکردنه‌وه هەیوانەکانیش له‌خۆی ده‌گرێته‌وه.
ته‌نیا ئه‌و خواردنخانانه داناخرێن که بۆ جه‌ماوه‌ر کراوه نین. بۆیه بۆ نمونه داخستنه‌وه خواردنخانه‌کانی پیرخانه‌کان یان خواردنخانه‌کانی کارگاکان له‌خۆیان ناگرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و خواردنخانانه بۆ مشته‌ریه‌کانی ده‌ره‌وه کراوه نه‌بن.
خواردنخانه‌کان و قاوه‌خانه‌کان ده‌کرێت له ماوه‌ی داخستنه‌وه‌شدا خواردن ب ئۆمشته‌ریه‌کانیان بیبه‌ن بۆ ماڵیان با بفرۆشن به مشته‌ریه‌کان بۆ ده‌ره‌وه ببه‌ن.
له پارێزگاکانی که په‌تای کۆرۆنا له پله‌ی بنچینه‌ییدایه ده‌کرێت خواردنخانه‌کان له‌مه‌و به‌دواشه‌وه بۆ مشته‌ری کراوه بن. ئه‌و کۆمپانیانه‌ش ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و ڕێنمایانه بن که به‌پێی یاسای په‌تا دراون
پۆڵاندنه‌وه‌ی ناوچه‌کان به‌پێی قۆناخه‌کانی بنچینه‌یی، بڵاوبوونه‌وه و زیادبوونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی خه‌باتی سترایجیی دووقۆڵیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایر‌وسی کۆرۆنایه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندورستیه‌وه داڕێژراوه.
تێهه‌ڵچوونه‌وه چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت؟
پێشنیازه‌که‌ی حکومه‌ت ده‌خرێته به‌ر تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان. دوای ئه‌وه یاسایه‌که له‌لایه‌ن سه‌رۆککۆماره‌وه په‌سه‌ند ده‌کرێت و حکومه‌تیش فه‌رماننامه‌یێک ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه که بڕیاری داخستنه‌وه‌ی له‌خۆی ده‌گرێت. فه‌رماننامه‌که پاشان بۆ پشکنینیه‌وه ده‌خرێته به‌ر په‌رله‌مان.
وه‌زاره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندورستی په‌یام سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی کارپێکردنی یاسایه‌که و چۆنیه‌تیی یارمه‌تیکردنی کۆمپانیاکان بڵاو ده‌کاته‌وه.
زانیاریی زیاتر
029 504 7062 ڕاوێژکاری حکومه‌ت لییسا هوهتاڵا، وه‌زاره‌تی کار و ئابۆری، ته‌له‌فۆن
029 504 7039 سه‌رۆکی به‌شه‌که ئانتتی نێیماڵا، وه‌زاره‌تی کار و ئابۆری، ته‌له‌فۆن
و وڵام سه‌باره‌ت به داخستنه‌وه‌ی خواردنخانه‌کان
پێشنیازی حکومه‌ت بۆ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به گۆڕینی کاتیی یاسای داڵده‌دانه‌وه و خۆراکدانه‌وه
https://tem.fi/paatos?decisionId=0900908f807126f6
ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت ۱/۳/۲۰۲۱: بارودۆخی نایاسایی له فینله‌ندا سه‌رده‌سته
https://valtioneuvosto.fi/en/-//10616/finland-declares-a-state-of-emergency